سوپای رزگاریخوازی سووریا،: ڕۆژی هەینی بۆ ئه‌سه‌د دوادەرفەتە
به‌پێی هه‌واڵێکی، بی.بی.سی، قاسم سه‌عده‌دین که ئه‌فسه‌رێکی فه‌رمانده‌ی گرووپی دژبه‌رانی حکوومه‌تی سووریایه، رۆژی چوارشه‌ممه 30مای، گوتی: ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی حکوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د تا نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی ناوه‌رۆکی پرۆسه‌ی ئاگربه‌ستی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به کرده‌وه له‌به‌رچاو نه‌گرێت، دژبه‌رانی چه‌کدار له‌مه‌ودوا خۆیان به پاراستنی پرۆسه‌ی ئاگربه‌سته‌که‌وه نابه‌سته‌نه‌وه.
به گوێره‌ی نه‌خشه‌ڕیگای کۆفی ئه‌نان که له قه‌یرانی سووریادا نوێنه‌ری رێخکراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌بییه، ده‌بێ هێزه‌کانی حکوومه‌ت که‌رەسته‌ی قورسی شه‌ڕ له ناو شاره‌کان کۆ بکه‌نه‌وه و کۆتایی به ئاگرباران بهێنن.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سه‌ر به هێزه چه‌کداره‌کانی ئۆپۆزسیۆن له په‌یامێکی ڤیدیۆیی‌دا، گوتی: ده‌بێ هێزه‌کانی سه‌ربه حکوومه‌ت تانک و چه‌که قورسه‌کانیان له شار‌و گونده‌کان بکێشنه‌وه و ده‌رفه‌ت به رێکخراوه‌کانی فریاگوزاری بده‌ن به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانیدانی برینداران و هاووڵاتیانی ئاسایی، بڕۆنه ناو گه‌ڕه‌که‌کانی شوێنه جیاجیاکانی سووریا.
هاوکات، سۆزان رایس، باڵوێزی ئه‌مه‌ریکا له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌رێکی ناوخۆیی له سووریا و ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوین هوشداریی دا.
له‌به‌رانبه‌ردا، به‌شار جه‌عفه‌ری، باڵویزی سووریا له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، گوتی: دژبه‌رانی حکوومه‌ت چه‌کدار و یه‌کگرتوون و له‌لایه‌ن دوژمنانی حکوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه پشتگیری‌یان لێ‌ده‌کرێت.
هاوکات له گه‌ڵ ئه‌وانه، رۆژی رابردوو، دوای دۆزرانه‌وه‌ی 13 ته‌رم له رۆژهه‌ڵاتی سووریا، ژه‌نه‌ڕاڵ \"رابێرت موود\"" سه‌رۆکی چاودێرانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سووریا، جارێکی دیکه دوای له لایه‌نه‌کان کرد دان به‌خۆیان دابگرن و له تێکهه‌ڵچوونه‌کان دوور بکه‌ونه‌وه."