سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا: به‌ئه‌ندامبوونی توركیا په‌یوه‌سته‌ به‌چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی كورده‌وه‌

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا: به‌ئه‌ندامبوونی توركیا په‌یوه‌سته‌ به‌چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی كورده‌وه‌
له‌میانی مه‌راسیمی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دكتۆراكه‌ی له‌ یه‌كێك له‌ زانكۆكانی ئه‌سته‌مبوڵ، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌ندامبوونی توركیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌یوه‌سته‌ به‌ چاره‌سه‌كردنی پرسی كورد له‌و وڵاته‌دا.
مارتن شۆڵز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا رۆژی سێ شه‌ممه‌ 29-5 له‌میانی مه‌راسیمی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دكتۆراكه‌ی له‌ زانكۆی بیلگی له‌ ئه‌سته‌مبوڵ، وتی: من ئامۆژگاری خۆمم خستووه‌ته‌ ناو كارنامه‌ی (چوارچێوه‌ی كاری) ستراتیژی توركیا بۆ بوون به‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا.
شوڵز رایگه‌یاند كه‌ كێشه‌ی كورد كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی توركیایه‌، به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌وروپا نیگه‌رانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دانپێدانه‌نانی مافی كه‌مینه‌كانی توركیا.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماژه‌ی به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی كوردستانی عیراق كردو وتی: كوردستانی باكوری عیراق خاوه‌نی حكومه‌تێكی سه‌ركه‌وتووه‌و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئه‌و هه‌رێمه‌یه‌ كه‌ كورده‌، كورد بوون هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ توركیا دروست ناكات، نه‌ بۆ ئێمه‌، نه‌ بۆ عیراقیش.

Top