كۆفی ئەنان: سووریا گەیشتووەتە خاڵی یەكلاكەرەوە

كۆفی ئەنان: سووریا گەیشتووەتە خاڵی یەكلاكەرەوە
نێردەی نەتەوە یەكردتووەكان و كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب، كۆفی ئەنان، داوای لە سەرۆكی سووریا، بەشار ئەسەد كرد ەدەستبەجێ توندوتیژی وڵات ڕابگرێت، چونكە سووریا بە بنبەست گەیشتووە.
ئەنان، ڕوونی كردەوە كە لە دانوستانی لەگەڵ سەرۆكی سووریادا ڕاشكاوانە نیگەرانیی زۆری كۆمەڵی نێودەوڵەتی لەبارەی توندوتیژیی سووریاوە، تایبەت ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی حۆلەی پێ ڕاگەیاندووە.

ئەنان گوتی \"ئێمە لەبەردەم خاڵی یەكلاكەرەوەداین. گەلی سووریا داهاتوویەكیان ناوێت بە خوێن داپۆشرابێت و پارچە ببێت. كوشت و بڕ و پێشێلكارییەكان هێشتا بەردەوامن.\""

ئەو بە ئەسەدی گوتووە \""هەر ئێستا بۆ كۆتاییهێنان بە توندوتیژییەكان كە 14 مانگە درێژەیان هەیە، پلانی ئاشتی جێبەجێ بكە و هەنگاوی ئازایانە بنێ و مەیخەرە سبەینێ.\""

دوێنێ سێشەممەیش بە هۆی توندوتیژییەكانەوە كە سووریا بە خۆیەوە بینیوە 98 كەس كوژراون


-PNA"
Top