ئێران دوو وێستگه‌ی دیکه‌ی ناوه‌کی داده‌مه‌زرێنێ و ئیسرائیلیش هه‌ڕه‌شه‌کانی تازه ده‌کاته‌وه
به‌بۆچوونی ئه‌یهود باراک، ئێران درێژکردنه‌وه‌ی گفتوگۆکانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێز قۆستۆته‌وه تاوه‌کوو په‌ره به به‌رنامه ناوه‌کییه‌که‌ی بدات.
به‌پێی ماڵپه‌ری ده‌نگی ئیسرائیل، باراک له ته‌لئه‌بیب ئه‌م قسانه‌ی له میانه‌ی دیداری ئه‌مڕۆیدا له‌گه‌ڵ شاندێکی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریکادا کردووه.
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی کردووه په‌له بکات له هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر به‌و کۆمه‌ڵکوژییانه‌ی له سوریادا رووده‌ده‌ن.
نیگه‌رانییه‌کانی ئیسرائیل جارێکی دیکه به‌هۆی دوایین لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری رێکخراوی وزه‌ی ناوه‌کی ئێران، \""فره‌یدوون عه‌باسی\"" تازه بۆوه.
عه‌باسی دوێنی له تازه‌ترین لێدوانی‌دا، گوتبووی، وڵاته‌که‌ی له هه‌وڵی دامه‌زراندنی دوو وێستگه‌ی دیکه‌ی ناوه‌کییه له بوشه‌هر که ره‌نگه له یه‌ک - دوو ساڵی داهاتوو کاره‌کان کۆتایی بێن."