كۆفی عه‌نان: پێویسته سوریا خواستی له‌سه‌ر ئاشتی ده‌ربخات
دوای سێ رۆژ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی \""حوله\""، ئه‌مڕۆ عه‌نان گه‌یشته دیمه‌شق و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا، بڕیاره سبه‌ی عه‌نان و ئه‌سه‌د كۆببنه‌وه.
هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مجاره له دیداری نێوانیاندا زۆر به‌جددی و راشكاوانه گفتوگۆ له‌سه‌ر قه‌یران و بارودۆخی ناوخۆی سوریا بكه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كۆفی عه‌نان له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ دیمه‌شق گوتی: ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی له شارۆچكه‌ی حوله رووی دا، كارێكی وه‌حشیگه‌رانه بوو.
ده‌ڵێت: پێویسته حكومه‌ت هه‌نگاوی بوێرانه بنێت بۆ ده‌رخستنی جددی بوونی له چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌ی له سوریادا هه‌یه."