وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا: پلانی هێرش بۆ سه‌ر ئێران، ئاماده‌یه
لیۆن پانێتا، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی \"ئه‌ی بی سی\"" گوتی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئێران به چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌گات، به‌ڵام پلانی ئاماده كردووه بۆ كاتی هه‌ستیار و بۆ به‌رگری كردن له ئه‌مه‌ریكا.
پانێتا هاوكات جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات له رێگه‌ی دیالۆگ و دانوستانه‌وه، قه‌یرانی ئه‌تۆمیی ئێران چاره‌سه‌ر بێت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، له‌مباره‌یه‌وه له به‌رانبه‌ر ئێران‌دا هاوده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێسته.
پێشتریش باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرایل، له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ی هه‌ر كرده‌یه‌كی سه‌ربازییه و پلانی سه‌ربازیی ئاماده‌كراوی هه‌یه كه له كاتی پێویستدا، له دژی ئێران جێبه‌جێی بكات.
قسه‌كانی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، دوای ئه‌وه دێت كه دانوستانه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی نێوان ئێران و گرووپی 5+1 له به‌غدا، به بێ ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆ، كۆتایی پێهات و بڕیاردرا خولی داهاتووی گفتوگۆكان له مۆسكۆ به‌ڕێوه‌بچێت."