كۆفى ئەنان دەگاتە دیمەشق

كۆفى ئەنان دەگاتە دیمەشق
ئەمڕۆ دووشەم كۆفى ئەنانى نێردەى ئاشتیى نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆوەندى عەرەبی بۆ سووریا، پاش سەركۆنەكردنى كوشتارەكەى شارۆكەى حەولە لەلایەن ئەنجوومەنى ئاسایشەوە، گەیشتە دیمەشقى پایەتەخت و بڕیارەى سەرلەئێوارەى ئەمڕۆ لەگەڵ وەلید ئەلموعەلیمى وەزیرى دەرەوەى سووریا كۆ ببێتەوە. بی بی سی گواستیەوە.

جیهاد مەقدیسى گۆتیارى وەزارەتى دەرەوەى سووریا راى گەیاند ئەمڕۆ ئەنان لەگەڵ موعەلیم كۆ دەبێتەوە و سبەى سێشەمیش لەگەڵ بەشار ئەسەدى سەرۆكى سووریا كۆ دەبێتەوە.

هەینیى رابردوو لە كردەوەیەكى خوێناویدا لە شارۆكەى حەولەى سەر بە شارى حمسى سووریا، زیاتر لە 100 كەس كوژران، كە 49یان منداڵ و 34یان ئافرەتن، ئەوەیش ناڕەزاییەكى بەرفراوانى ناودەوڵەتى لێكەوتەوە.

هەریەك لە حكوومەت و ئۆپۆزسیۆنى چەكدارى سووریا لایەنى بەرامبەر بە ئەنجامدانى ئەو هێرشە تۆمەتبار دەكەن.
Top