کاردانه‌وه‌ی کوشتاری ئه‌م دواییه‌ی سوریا له کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیدا
ده‌زگاکانی راگه‌یاندن کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی هه‌ژێنه‌ریان له ساردخانه‌که‌یه‌کی شارۆچکه‌ی \""حۆله\"" بڵاو کردووه‌ته‌وه که ده‌یان ته‌رمی کفن‌کراو پێشان ده‌دات. ته‌رمی چه‌ندان زارۆکێکیش له ناو ئه‌م کۆژراوانه‌دا به‌رچاو ده‌که‌وێت.
هێرشه‌که له کاتێکدا رووی‌داوه که تێمێکی چاودێرانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له رێگه‌ی شاری \""حه‌مس\""دا لایاندابوویه شارۆچکه‌ی \""حۆله\"" و ده‌یانهه‌ویست ئاگربه‌ستی ئه‌م شاره بکه‌ن به دیکۆمێنت. چاودێران، رۆژی شه‌ممه 26ی مانگی مای، له نزیک رووداوه‌که بوونه و هه‌واڵی جووڵه‌ی سوپای سوریا و تۆپخانه و زرێپۆشه‌کانیان پشت راست کردووه‌ته‌وه.
بان‌کی موون، سه‌رۆکی رێکخراوی نه‌وته‌وه‌یه‌کگرتووکان و کوفی عه‌نان نێردراوی تایبه‌تی ئه‌م رێکخراوه بۆ سوریا، کوشتاری زیاتر له 90 که‌س له خه‌ڵکی سڤیلیان به‌ده‌ست سوپای به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه، پشت‌راست کردووته‌وه و وه‌ک گه‌وره‌ترین پێشێلکاریی بێ‌به‌زه‌ییانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان شه‌رمه‌زاریان کردووه.
گوته‌بێژی بان‌کی موون، گوتی: \"" ئه‌م جه‌نایه‌ته وه‌حشیانه‌یه و که‌ڵک وه‌رگرتنی به‌رفراوان له ده‌سته‌ڵات و سه‌رکوت دژی هاووڵاتیانی بێ‌تاوان و پێشێل کردنی ئاشکرای یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و به‌ڵێننامه‌کانی ده‌وڵه‌تی سوریایه.
له به‌یاننامه‌که‌ی کوفی عه‌نان و بان‌کی موون‌دا هاتووه: که‌سانێک که به‌رپرسی ئه‌م تاوان و جه‌نایه‌ته‌ن، ده‌بێ له به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیدا لێپرسینه‌وه‌یان لێ‌بکرێت.
یه‌کیه‌تیی ئه‌رووپا، کۆمکاری عه‌ره‌ب، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا وێڕای شه‌رمه‌زار کردنی ئه‌وه‌ی له‌م شاره‌ی سوریادا رووی‌داوه، خوازیاری به‌هێز کردنی گوشاره‌کانی سه‌ر حکومه‌تی سوریان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، هیلاری کلینتۆن، ئه‌وه‌ی له‌شاری حۆله‌دا رووی داوه، به کوشتاری ترسناکی وه‌سف کردووه."