(ئۆباما) له ساڵیادی كوشتنی (بن لادن)ـدا بانگه‌شه‌كانی ده‌ست پێده‌كات
وایش چاوەڕوان دەكرێت كوشتنی (بن لادن) خاڵی هەرە بەهێزی بانگەشەكانی (ئۆباما) بێت لە هەڵبژاردنەكاندا.
دەستپێكردنی بانگەشە
دوای 24 سه‌عات لە سەركەوتنی كاندیدی كۆماریەكان (میت رۆمنی) لە پێنح هەرێمدا بەڕێوەبەری بانگەشەكانی ئۆباما (جیم میسینا )ڕایگەیاند كە لە 5 ئایاردا (باراك ئۆباما) دەست بە بانگەشەكانی هەڵبژاردن دەكات. ئەو ڕاگەیاندنەی (میسینا)ش هاوكاتە لەگەڵ گەڕانەوەی (ئۆباما) دوای ئەوەی لە سەردانێكیدا كە دوو ڕۆژی خایاند سەردانی هەرسێ ویلایەتی(كارۆلینای باكورو كۆلۆڕادۆو وایۆی) كرد كە سەركەوتنی تێیدا مسۆگه‌ر كردووه.
هاوسەران لایەنگری زۆرتریان هەیە
لە ئەنجامی چەند ڕاپرسیەكدا كە لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئەنجام دراوە دەركەوتووە كە هاوسەری كاندیدەكانی سەرۆكایەتی زیاتر لە مێردەكانیان لایەنگریان هەیە. بە پێی ڕاپرسی (ئەی بی سی) %69 خەڵك بۆچونی ئیجابیان لە بارەی (میشێل ئۆباما) هەیەو تەنیا لە %24 خەڵك بۆچوونی سلبیان هەیە.هەرچی خێزانی (میت رۆمنی) ییە لە % 40 خەڵك بۆچوونی ئیجابی و % 30 بۆچونی سلبیان هەیە.
جێگه‌ی باسه مانگۆ نۆڤه‌مبه‌ری داهاتوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست پێده‌كات و ڕكابه‌ری قورسیش له‌نێوان كاندیدی كۆمارییه‌كان (میت ڕومنی) و سه‌رۆكی ئێستا (باراك ئۆباما) ده‌بێت.