نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، چاودێری زیاتر ده‌نێرێته سووریا
به‌یاننامه‌یه‌كی نوێی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی راسپاردووه، بۆ چاودێری كردنی پلانی ئاشتیی سووریا و جێبه‌جێ كردنی ئاگربڕ، ژماره‌ی چاودێره‌كانی له سووریا بگه‌یه‌نێته 300 كه‌س.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه، تیمێكی بچووكی چاودێره‌كان، دوێنێ بۆ یه‌كه‌مین جار رێگه‌یان پێدراوه سه‌ردانی شاری حمس بكه‌ن، كه له چه‌ند مانگی رابردوودا له ژێر تۆپباران و هێرشی قورسی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ددا بووه.
به‌پێی راپۆرتێكی بی بی سی، هاووڵاتیانی نه‌یاری حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له حمس، به چاودێرانیان راگه‌یاندووه، هێزه‌كانی رژێمی به‌عس، بۆ یه‌كه‌مجار له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، تۆپبارانی وه‌ستاندووه و تانكه‌كانی حه‌شار داوه.
راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئاگربڕ له سووریا، ئه‌گه‌رچی رێژه‌ی شه‌ڕ و توندوتیژییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو، كه‌می كردووه، به‌ڵام چه‌ندین جار ئاگربڕ پێشێل كراوه و به ده‌یان هاووڵاتی، به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراون و چه‌ندین سه‌ربازی سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د، له ته‌قینه‌وه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.