ئەنجوومەنى نیشتمانیی سووریا: ئێران و رووسیا داوایان لە بەشار ئەسەد كرد واز لە دەسەڵات بێنێ

ئەنجوومەنى نیشتمانیی سووریا: ئێران و رووسیا داوایان لە بەشار ئەسەد كرد واز لە دەسەڵات بێنێ
ئەندامێكى ئەنجوومەنى نیشتمانیی سووریا راى گەیاند، ئەوان زانیاریى تەواویان هەیە كە ئێران و رووسیا داوایان لە بەشار ئەسەد سەرۆكى سووریا كردووە واز لە دەسەڵات بێنێ.
بەسام ئیسحاق راى گەیاند كە ئەوان زانیاریى تەواویان لە بەردەستە كە رووسیا و ئێران داوایان لە بەشار ئەسەد كردووە واز لە دوسەڵات بێنێ، وارگەى (ئەلعەرەبیە) ئەم هەواڵەى گواستەوە.

ئەم گوتەى ئیسحاق لە كاتێكدایە كە هەندێ لە نەیارانى رێژیمى بەشار ئەسەد دژى گفتوگۆى سیاسى لەگەڵ بەشار ئەسەدن و ئەمەش بە دەرفەتێك بۆ بەردەوامى دەسەڵاتى ئەسەد دەزانن.

بەسام ئیسحاق گوتى \"خەڵكى سووریا لە سەرەتاى شۆڕشەوە خوازیارى رێگەچارەى ئاشتییانە بوون و تا ئێستە بڕوایان بەوەیە، بەڵام رێژیمى بەشار ئەسەد بە سەركوتى وەحشیانەى خۆى و توندتیژى دژى نەیاران لە هەوڵى كوژانەوەى ئاگرى شۆڕشە\"".

زیاتر گوتى \""لەگەڵ وەها رێژیمێك دەبێ هاوشێوە و بە زمانى خۆى قسەى لەگەڵ بكرێ\"".

ئیسحاق راى گەیاند \""ئێمە بەردەوام خوازیارى رێگەچارەى سیاسى بووینە و ئەگەر بەشار ئەسەد واز لە دەسەڵات بێنێ و رێگەچارەى كۆوەندى عەرەبى بگرێتە بەر، ئێمەش ئامادە دەبین\"".

ئێران و رووسیا بە دوو وڵاتى پاڵپشتى حكوومەتى سووریا ناسراون و لەلایەن نەیارانى حكوومەتى بەشار ئەسەد و كۆمەڵى ناودەوڵەتی رووبەڕووى رەخنەى زۆر بوونەتەوە.

لە ناوەڕاستی ئادار/مارسی ساڵی رابردوو راپەڕینی گەلی سووریا دژی بەشار ئەسەدی سەرۆكی سووریا دەستی پێ كرد و ئێستەش بەردەوامە و بەپێی ئاماری نەتەوە یەكگرتووەكان تا ئێستە زیاتر لە 7 هەزار كەس هاتوونەتە كوشتن.






(ئاكانیوز)"
Top