ئەڵمانیا: شیمانەى هێرشى سەربازى بۆ سەر ئێران كاریگەریى گەمارۆكانى لاواز كردووە

ئەڵمانیا: شیمانەى هێرشى سەربازى بۆ سەر ئێران كاریگەریى گەمارۆكانى لاواز كردووە
وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا وریادارى دا كە بڵاوبوونەوەى هەواڵى هێرشى سەربازى بۆ سەر ئێران، كاریگەریی گەمارۆكانى یەكەتیی ئەوروپاى بۆ سەر ئەو وڵاتە لاواز كردووە.

گیدۆ ڤیسترۆلە لە كۆبوونەوەى وەزیرانى دەرەوەى وڵاتانى ئەندامى یەكەتیی ئەوروپا لە كۆپنهانگ، پاڵپشتى لە رێگەچارەى ئاشتیخوازانە بەرامبەر پرسى ناوكەییی ئێران كرد و گوتى \"سیاسەتى گەمارۆكان كە لەلایەن یەكەتیی ئەوروپاوە دژى ئێران گیراونەتە بەر، دەتوانن كاریگەرییان هەبێ و نابێ لە سێبەرى شیمانەى هێرشى سەربازى بێنە فەرامۆشكردن\""، ئاژانسى دەنگوباسى (دویچە ڤێلە)ى ئەڵمانیایی ئەم هەواڵەى گواستەوە.

زیاتر گوتى \""هەموو بەرپرسانى وڵاتانى ئەوروپایی بە شێوەیەكى یەكگرتوو هەموو هەوڵى خۆیان دەدەن بۆ ئەوەى رێگە نەدەن ئێران دەستى بە چەكى ناوكەیی بگا و ئەڵمانیا خوازیارى چارەسەركردنى تەنگژەى ناوكەییی ئێرانە لە رێگەى ئاشتییانە\"".

ڤیسترۆلە راى گەیاند \""ئەو گەمارۆ ئابوورییانەى لەلایەن وڵاتانى ئەندامى یەكەتیی ئەوروپاوە دیارى كراوە، تەنیا كاتێك دەتوانێ كاریگەرییان هەبێ كە وڵاتانى زۆرتر ئەو بژاردە جێبەجێ بكەن و هاریكاری یەكەتیی ئەوروپا بدەن\"".

وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا راى گەیاند \""زۆربوونى گفتوگۆ و شیمانەى هێرشى سەربازى بۆ سەر دامەزراوە ناوكەیییەكانى ئێران، دەتوانێ ببێتە هۆى ئەوەى وڵاتنێكى كەمتر سیاسەتى گەمارۆى ئابوورى دیاریى كراو لەلایەن یەكەتیی ئەوروپاوە جێبەجێ بكەن و ئەمەش لە كاریگەریى گەمارۆكان كەم دەكاتەوە\"".

ئەمەریكا و وڵاتانى ئەوروپایی لە بەرنامەى ناوكەییی ئێران بەگومانن و تا ئێستە چەندان گەمارۆ دژى ئەو وڵاتە دەركراوە، بەڵام تاران ئەو تۆمەتانە بە پاش دەداتەوە و بەردەوام دووپات لە ئاشتیخوازیى بەرنامەى ناوكەییی خۆى دەكاتەوە.

بەم دوایییە یەكەتیی ئەوروپا گەمارۆى خستە سەر هاوردەكردنى نەوت و بانكى ناوەندیی ئێران.






(ئاكانیوز)

"
Top