ئەمەریكا رێژیمى سووریا وەك ماڵباتی مافیا دەچووێنێ

ئەمەریكا رێژیمى سووریا وەك ماڵباتی مافیا دەچووێنێ
گۆتیاری وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریكا راى گەیاند، دەستەى سەرۆكایەتیی رێژیمى سووریا پشتگیری بیرۆكەكانى بەشار ئەسەد دەكەن و حكوومەتەكەى ئەسەدی وەك ماڵباتێكى مافیا ناو برد، ئەمە بەپێی وارگەى ئەلیكترۆنى ئیلاف.
ڤیكتۆریا نولاند گۆتیار لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریكا گوتى، لە حكوومەتەكەى بەشار ئەسەد دەسەڵاتى سیاسی لە پەرلەمان و ئەنجوومەنى وەزیراندا بوونى نییە، بگرە چەند مافیایەك دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە\".

پتر گوتى، بەشار ئەسەد سەرۆكى وڵاتە و گشت دەسەڵاتێكى بەدەستەوەیە، بۆیە بەرپرسیارە لە هەموو كردەوە توندوتیژییەكانی سووریا كە بەپێی زانیارییەكان تا ئێستە نێزیكەى 8 هەزار 500 كەس بوونەتە قوربانى.

زیاتر گوتى، تاگە رێگە بۆ دەربازكردنی سووریا لە تەنگژە، خۆبەدەستەوەدانى ئەو ماڵباتە و ئەوانەى پاڵپشتییان دەكەن و تا ئێستە فەرمانى كوشتنى هاووڵاتییان دەدەن، پێویستە بە جۆرێكى تر بیر بكەنەوە و دەست لە خوێنڕشتن هەڵگرن.

\""ئەمەریكا بەشداری گفتوگۆكانى ئەنجوومەنى تەناهیی كردووە بۆ نووسینى پڕۆژەیاسایەك لەبارەى پێدانى هاوكاریی مرۆیی بۆ سووریا، بەڵام تا ئێستە ئەندامانى ئەنجوومەنى تەناهی لەسەر یەك بڕیاری هاوبەش رێك نەكەوتوون\"" نولاند گوتى.



(ئاكانیوز)

"
Top