ناوی فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسداران چووه ریزی قاچاخچییه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای قودس سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران، به ناوی لیوا غوڵامڕه‌زا باغبانی، به تاوانی به‌شداری له قاچاخچێتیی مادده هۆشبه‌ره‌كان، خراوه‌ته لیستی قاچاخچییه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ئه‌مه‌ریكا.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كان، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ناوی به‌رپرسێكی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌چێته ناو لیستی قاچاخچییه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان.
به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت لیوا باغبانی، له به‌رانبه‌ر به‌كارهێنانی قاچاخچییه ئه‌فغانییه‌كان بۆ گه‌یاندنی چه‌ك به تالیبان، مۆڵه‌تی به‌و قاچاخچییانه ده‌دا به قاچاخ تریاك بهێننه ناو ئێرانه‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كانی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای قودس نه‌گرن و هه‌ر سامان و داهاتێكی له ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت، ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێت.
جێگری وه‌زیری دارایی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری تیرۆریزم ده‌ڵێت تۆماركردنی ناوی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای پاسدان له لیستی قاچاخچییه‌كاندا، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه سوپای قودس له قاچاخچێتیی مادده هۆشبه‌ره‌كاندا به‌شداره و بۆ به‌هێزكردنی تیرۆریزم به‌كاری ده‌هێنێت.