خۆپێشاندان لە دژی پۆتین لە چەند شارێكی رووسیا بەڕێوە چوو

خۆپێشاندان لە دژی پۆتین لە چەند شارێكی رووسیا بەڕێوە چوو
پۆلیسی رووسیا سەدان خۆپێشاندەر و چەندان سەركردەى ئۆپۆزسیۆن لە شارەكانى مۆسكۆ و سانبترسبێرگ گرت بەهۆى سازكردنى خۆپێشاندانێكی گەورە لە دژی هەڵبژاردنى ڤلادیمێر پۆتین بەسەرۆكى وڵات.

لە مۆسكۆ پۆلیسی ئەو شارە هەریەك لە ئەلیكسی ناڤالنی نووسیارى وارگەى ئەلیكترۆنى لە دژی گەندەڵی، سێرگى ئۆالتسۆڤ سەركردەى بەرەى چەپ، ئەفگینا چیریكۆڤا چالاكى بوارى پاراستنی ژینگە، ئەلیا یاچین سەركردەى بزووتنەوەى هاوكاریی گرت، بەهۆى خۆپێشاندانێكی مۆڵەتدراو لە گۆڕەپانى پۆشكین.

بەڵام ئەوانە و نێزیكەى 2 هەزار كەسی تر چۆڵكردنى گۆڕەپانەكەیان رەت كردەوە، دواى ئەوەى خۆپێشاندانەكان بەكۆتا هات كە ئۆپۆزسیۆن خۆپێشاندەران بە20 هەزار كەس دەخەمڵێنێ، بەڵام پۆلیس بە 14 هەزار كەس.

لە هەمان كاتدا نێزیكەى 300 ناڕەزای تر لە شارى سانپترسبێرگى رووسیایی كە بەدووەم گەورەترین شار دادەنرێ هاتنە گرتن بەهۆى بەشداركردنیان لە خۆپێشاندانێكی بێ مۆڵەت و نێزیكەى 1500 نارازی ویستیان گردبوونەوەیەك ساز بكەن، بەڵام پۆلیس بەچڕى لەو شوێنە بڵاوەیان كردبوو.

تەبایی ئۆپۆزسیۆن كە لەچەند پارتێك پێك هاتوون و بزواێكی ناڕازییە و لە 3 مانگى رابردوو پێك هاتووە داواى هەڵوەشاندنەوە هەڵبژاردنەكان دەكەن.

پێرێ یەكشەم لە سەرجەم شارەكانى رووسیا هەڵبژاردنەكانى سەرۆكایەتی بەڕێوە چوو و تێیدا پۆتین بۆ خولێكی 6 ساڵی هاتە هەڵبژاردن و ئۆپۆزسیۆنیش بەهەڵبژاردنێكی ساختەى ناو دەبا.


ئاكانیوز
Top