لافاو هه‌ڕه‌شه‌ له‌ 10 هه‌زار دانیشتووی تری ئوسترالیا ده‌كات

لافاو هه‌ڕه‌شه‌ له‌ 10 هه‌زار دانیشتووی تری ئوسترالیا ده‌كات
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوسترالیا فه‌رمانی چۆڵكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی (واگا واگا) یان دا كه‌ ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ی روبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كه‌ ده‌بنه‌ ده‌گاته‌ زیاتر له‌ 9 هه‌زار كه‌س.
دێته‌ر جێسیكا بریكاری مه‌ترسییه‌ كتوپڕه‌ سروشتییه‌كانی نیوساوسوێڵز مه‌ترسی روودانی ئه‌و لافاوه‌ی له‌ ماوه‌ی 12 سه‌عاتی داهاتوودا خسته‌ڕوو كه‌ به‌هۆی زیادبوونی ئاستی ئاوی روباری مه‌رمبیدجی كه‌ شارۆچكه‌ی (واگا واگا) ده‌گرێته‌وه‌ دێته‌كایه‌وه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ ده‌كرێت ئاستی ئاوه‌كه‌ بگاته‌ 11 مه‌تر.
هه‌رچه‌نده‌ له‌ئێستادا ئاستی ئاوه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 10.2 مه‌ترو له‌ زیادبووندایه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ ده‌گاته‌ 59 هه‌زار كه‌س، نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌سی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ونه‌ به‌ر مه‌ترسی ئه‌و لافاوه‌و 159 ساڵ به‌رله‌ئێستاش ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ گه‌وره‌ترین لافاوی به‌خۆوه‌ بینیوه‌و زیانێكی كوشنده‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.
Top