ئیسرایل: ناتوانین سه‌باره‌ت به ئێران له‌وه زیاتر سه‌بر بگرین
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرایل، بنیامین نتانیاهو، شه‌وی رابردوو له وته‌یه‌كدا له ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند ناتوانن له‌وه زیاتر بۆ پێشگیری له گه‌یشتنی ئێران به چه‌كی ئه‌تۆمی، سه‌بر بگرنه به‌ر.
نتانیاهو له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرایل له وته‌كانیدا گوتی باس له‌وه ناكات كه ئیسرایل له به‌رانبه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران چ ده‌كات یان چ ناكات.
هه‌روه‌ها وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی خوازیاری له‌ناوبردنی ئیسرایله، ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌به‌ر ئه‌وه ئیسرایل له هیچ بارودۆخێكدا رێگه نادات ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
نتانیاهو به بێ ئاماژه‌ی راسته‌وخۆ به مه‌به‌ستی ئیسرایل بۆ هێرش كردنه سه‌ر ئێران گوتی ئه‌گه‌ر هێرش كردنه سه‌ر ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران نرخی نه‌وت زیاد بكات، گه‌یشتنی ئێران به چه‌كی ئه‌تۆمی، تێچوویه‌كی زۆر زیاتر ده‌خاته سه‌ر شانی وڵاتان.