بۆمبێك له ئیستانبووڵ ته‌قیه‌وه
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له شاری ئیستانبووڵ له توركیا، بۆمبێكی چێنراو له به‌رده‌م نووسینگه‌ی پارتیی داد و گه‌شه‌پێدان و بە پاسێکی هێزی پۆلیسدا ته‌قیه‌وه و لانیكه‌م 10 بریندار بوون.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئیستانبووڵ وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، به ئاژانسی \"سی ئێن ئێن تورك\""ی راگه‌یاندووه برینداره‌كان له هێزه‌كانی پۆلیس بوون. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه ته‌قینه‌وه‌كه به كۆنترۆڵ و له رێگه‌ی دووره‌وه كراوه.
هه‌تا ئێستا هیچ لایه‌ن و گرووپێك به‌رپرسیارێتیی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه."