كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری میسر دیاریكرا
به‌پێی راگه‌یاندنێكی حكوومه‌تی سه‌ربازیی میسر، رۆژانی 23 و 24ی مانگی ئایاری داهاتوو، وه‌ك رۆژی یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماریی میسر دیاریكراوه، دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی شۆڕشی جه‌ماوه‌ریدا، حوسنی موباره‌ك، سه‌رۆكی پێشووی وڵات ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی میسر، فاڕووق سوڵتان، وێڕای ئه‌مه رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر هیچ پاڵێوراوێك نه‌توانێت زیاتر له نیوه‌ی ده‌نگه‌كان كۆبكاته‌وه، ده‌وری دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان له رۆژانی 16 و 17ی مانگی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سوڵتان، هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان له رۆژی 21ی حوزه‌یران راده‌گه‌یه‌نرێت و پاڵێوراوه‌كان له رۆژی 30 نیسانه‌وه ده‌توانن ده‌ست به پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن. یاساكانی میسر رێگه ده‌دات هاووڵاتیانی میسر له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری بكه‌ن.
به‌پێی یاسایه‌كی نوێی میسر، ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری كاندید بكه‌ن، كه متمانه‌ی 30 ئه‌ندام په‌رله‌مان یان متمانه‌ی 30 هه‌زار ده‌نگده‌ریان له پشت بێت.