زیاتر له 20 ئه‌ندامی گرووپی هاكه‌ره نه‌ناسراوه‌كان ده‌ستگیر كران
پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئینته‌رپۆل) له راپۆرتێكدا رایگه‌یاندووه له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوئاهه‌نگدا له‌گه‌ڵ پۆلیسی وڵاتانی ئه‌رجه‌نتین، ئیسپانیا، چیلی و كۆڵۆمبیا، توانیویه‌تی 25 ئه‌ندامی گرووپی هاكه‌ره نه‌ناسراوه‌كان ده‌ستگیر بكات.
ده‌ستگیر كردنی ئه‌و هاكه‌رانه دوای ئه‌وه روویدا كه هاكه‌ره‌كانی گرووپی \"نه‌ناسراو\"" له دوایین چالاكیی خۆیاندا ده‌ستیان دایه هاك كردنی ماڵپه‌ڕه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و سه‌رۆككۆماریی كۆڵۆمبیا و ماڵپه‌ڕه‌كانی كتێبخانه‌ی نیشتمانی و كۆمپانیای كاره‌بای چیلی.
له راپۆرته‌كه‌ی ئینته‌رپۆلدا ئاماژه به‌وه دراوه كه ته‌مه‌نی هه‌موو ده‌ستگیركراوه‌كان له نێوان 17 بۆ 40 ساڵه و له پشكنینی ماڵه‌كانیاندا زیاتر له 250 لابتۆپ، كه‌یسی كۆمپیوته‌ر، مۆبایل و كه‌ره‌سته‌ی دیجیتاڵی دیكه دۆزراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیسپانیا رایگه‌یاندووه 4 كه‌س له‌و ده‌ستگیركراوانه دانیشتووی ئیسپانیان و له شاره‌كانی مادرید و مالاگا گیراون و یه‌كێك له‌وان به‌رپرسی ئه‌ندامانی گرووپه‌كه‌یه له ئیسپانیا و وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای لاتین.
گرووپی هاكه‌ری \""نه‌ناسراو\"" كه ده‌گوترێت به سه‌دان ئه‌ندامی له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان هه‌یه، رایانگه‌یاندووه له دوایین رۆژی ئه‌م مانگه‌دا (مانگی ئازار/ مارس) هه‌موو ئینته‌رنێتی جیهان ده‌وه‌ستێنن."