كوفی ئه‌نان ده‌بێته نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌سوریا
له‌لێدوانێكیشیدا ئه‌نان رایگه‌یاند: ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه پێیڕاسپێردراوه ئه‌ركێكی گرانه و ته‌حه‌ددییه‌كی ئه‌سته‌می به‌رده‌میه‌تی و له‌هه‌مان كاتیش‌دا داوای له‌به‌شار ئه‌سه‌د كرد هاوكاری بكات.
ئه‌نان وتیشی یه‌كه‌مین كاری خستنه گه‌ڕی توانایه‌تی بۆ راگرتنی توندوتیژی و رێگه خۆشكردن له‌به‌رده‌م كاره مرۆییه‌كان له‌سوریا و كاركردن له‌پێناو چارسه‌ری ئاشتیانه‌و شه‌قامگیركردنی ئارامی له‌و وڵاته‌دا.
له‌ئاستی مه‌یدانیشدا چالاكوانانی سوریا رایانگه‌یاند: ئه‌م به‌ره به‌یانییه هێزه تایبه‌ته‌كانی سه‌ر به‌به‌شار ئه‌سه‌د كه‌وتونه‌ته بۆردومانكردنی قورسی ناوچه‌ی بابا عه‌مرو له‌شاری حمس و هاوكاتیش چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كان به‌توندی به‌ره‌نگاری پێشڕه‌وی ئه‌و هێزه تایبه‌ته‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بوونه‌ته‌وه كه نیازیه‌تی كۆنترۆڵی ئه‌و شاره بكات كه ئێستا به‌شێكی به‌ده‌ست ئۆپۆزسیۆنه‌یه‌وه.