چاودێری مافی مرۆڤ: حكوومه‌تی كاتیی لیبیا له كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه
له‌و راپۆرته‌دا له‌زمانی چاودێرانی ئه‌م رێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ كه به‌دواداچوونیان بۆ شوێنی ئه‌و چه‌كانه له‌و وڵاته كردووه، هاتووه: له‌و شوێنه‌دا جگه له چه‌كی سووک و ته‌قه‌مه‌نیی پێوه‌ندیدار، ژماره‌یه‌كی زۆر تانك و خۆمپاره و موشه‌كی دژه تانك هه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی پارێزگاری‌یان لێ بكرێت.
چاودێری مافی مرۆڤ به وه‌بیرهێنانه‌وه له هۆشداریدانی پێشووی به حكومه‌تی كاتی لیبیا ئاماژه‌ی داوه، كه ئه‌و مه‌ترسییه هه‌یه كه گروپه توندڕۆكان و رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان سوود له‌و چه‌كانه له هێرشه‌كانی خۆیاندا وه‌ربگرن.