به‌یاننامه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش دژی‌ سوریا ڤیتۆ كرا

به‌یاننامه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش دژی‌ سوریا ڤیتۆ كرا
به‌یاننامه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش له‌ دژی‌ سه‌ركوتی‌ خه‌ڵكی‌ سوریا و بۆ سزادانی‌ حكوومه‌تی‌ به‌شار ئه‌سه‌د، له‌لایه‌ن روسیا و چین ڤیتۆ كرا

روسیا و چین وه‌ك دوو ئه‌ندامی‌ هه‌میشه‌یی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، به‌یاننامه‌ی‌ ئیدانه‌ كردنی‌ سه‌ركوتی‌ خه‌ڵكی‌ سوریا و پێشنیاری‌ سزادانی‌ حكوومه‌تی‌ به‌شار ئه‌سه‌دیان ڤیتۆ كرد.

به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ ئاژانسه‌كان، ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نساوه‌ پشتیوانی‌ ده‌كرا، شه‌وی‌ سێ‌شه‌مه‌ خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و 9 ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌ن ده‌نگی‌ به‌ڵێ‌یان پێدا.

ئه‌گه‌رچی‌ ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ ده‌نگی‌ باشی‌ هێنا و 4 وڵاتی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌ندامی‌ كاتیی‌ ئه‌نجومه‌ن ده‌نگی‌ سپیان دا، به‌ڵام ده‌نگی‌ نای‌ چین و روسیا پێشی‌ به‌ په‌سند كردنی‌ به‌یاننامه‌كه‌ گرت.

به‌پێی‌ راپۆرتی‌ بی‌ بی‌ سی‌، ئه‌گه‌رچی‌ روسیا پێشتر رایگه‌یاندبوو پشتیوانی‌ له‌م به‌یاننامه‌یه‌ ناكات، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای‌ ئه‌مه‌ریكا، به‌یاننامه‌كه‌ خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌.
Top