یه‌كه‌مین كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری چین ده‌ستی به‌كار كرد
فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریایی سوپای چین رایگه‌یاند یه‌كه‌مین كه‌شتیی فڕۆكه هه‌ڵگری ئه‌و وڵاته، به مه‌به‌ستی فێركردن و لێكۆڵینه‌وه، یه‌كه‌مین ئه‌ركی خۆی ده‌ست پێكردووه.
به‌پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م كه‌شتیه له سه‌رده‌می سۆڤیه‌تی پێشوودا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی چین كڕدراوه و بۆ وه‌گه‌ڕ خستنی، نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه. به‌رپرسانی چین ده‌ڵێن هێشتا كه‌شتیه‌كه به ته‌واوی بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی نۆژه‌ن و ئاماده نه‌كراوه‌ته‌وه.
هه‌واڵی وه‌گه‌ر خستنی كه‌شتیه‌كی فڕۆكه هه‌ڵگر، ده‌بێته هۆی نیگه‌رانیی زیاتری ژاپۆن. به‌رپرسانی تۆكیۆ، حه‌وتووی رابردووش نیگه‌رانیی خۆیان سه‌باره‌ت به \"ئامانجه سه‌ربازیه‌كان\""ی چین له ده‌ریای چینی باشوور ده‌ربڕی."