ئه‌مه‌ریكا رێگه‌نادات سه‌رۆكى یه‌مه‌ن بگه‌رِێته‌وه وڵاته‌كه‌ى
به‌پێى چه‌ند به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكی، حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا، \"عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵح\""ـى سه‌رۆكى یه‌مه‌نى قایل كرده‌وه كه نه‌گه‌رِێته‌وه بۆ یه‌مه‌ن و له وڵاتى سعودیه نیشته‌جێ ببێت.
له‌لایه‌كى تره‌وه شاندێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دواى دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى یه‌مه‌ن رِایانگه‌یاند كه ده‌كرێت وڵاتى یه‌مه‌ن به‌بێ عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵح هه‌نگاوێك برِواته پێشه‌وه.
\""مارك تونر\"" وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: سه‌رۆكى یه‌مه‌ن له‌هه‌ر جێگایه‌ك بێت پێویسته ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ى وڵاتانى كه‌نداو جێبه‌جێ بكات و ده‌ستاوده‌ستى ده‌سه‌ڵات بكرێت له یه‌مه‌ن.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئاشكراشی كرد كه‌له‌گفتوگۆكانیاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى یه‌مه‌ن پێیان رِاگه‌یاندوه كه پێویسته ده‌سه‌ڵات ده‌ستاوده‌ست بكرێت."