سه‌رۆكى روسیا هۆشدارى ده‌داته به‌شار ئه‌سه‌د
\\\"دێمیتری مێدڤێدیڤ\\\"" سه‌رۆكى رِوسیا، له كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پێویسته به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوریا چاكسازى به‌په‌له ئه‌نجام بدات و دانوستان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا بكات، ئه‌گه‌رنا رِوبه‌رِوى ئاینده‌یه‌كى مه‌ترسیدار ده‌بێته‌وه.
سه‌رۆكى رِوسیا نیگه‌رانى خۆیشی نیشاندا بۆ كوشتنى خۆپیشانده‌رانى سوری له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته‌وه و داواى كرد كوشتن و رِاوه‌دونانى خۆپیشانده‌ران رِابگیرێت.
سه‌رۆكى رِوسیا، وتیشی: ژماره‌یه‌كى زۆرى هاوڵاتیانى سوریا به‌ده‌ستى هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كوژرێن، و بۆ ئه‌وه‌ى له‌داهاتودا به‌شار ئه‌سه‌د و حكومه‌ته‌كه‌ى رِوبه‌رِوى مه‌ترسی نه‌بنه‌وه پێویسته ئه‌و هێرشانه رِابگرن.
شایانى باسه ئه‌م لێدوانه‌ى سه‌رۆكى رِوسیا به گۆرِانكاریه‌كى گه‌وره داده‌نرێت له هه‌ڵوێستى رِوسیا به‌رامبه‌ر به حكومه‌تى سوریا، كه یه‌كێكه له‌هاوپه‌یمانه‌كانى ئه‌و وڵاته و به‌رده‌وام پشتگیرى ده‌كرد."