بان كی مۆن بۆ خولێكى تر خۆى كاندید ده‌كاته‌وه و هۆشداریش ده‌داته حكومه‌تى سوریا
![بان كی مۆن بۆ خولێكى تر خۆى كاندید ده‌كاته‌وه و هۆشداریش ده‌داته حكومه‌تى سوریا](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/bankimon-5432sq1.jpg )
گوڵان/س.م
سكرتێری رِێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ خولێكى نوێى هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆى كاندید ده‌كاته‌وه و داواش له حكومه‌تى سوریا ده‌كات ده‌ستبه‌ردارى توندوتیژى ببێت.
ئه‌مرِۆ یه‌ك شه‌ممه، بان كى مۆن، سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رِایگه‌یاند: پێویسته حكومه‌تى سوریا ده‌ستبه‌جێ ده‌ستبه‌ردارى توندوتیژى ببێت دژى خۆپیشانده‌ران.
سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داواشى له حكومه‌تى سوریا كرد رِێز له مافه‌كانى مرۆڤ بگرێت و پابه‌ندێن به رِێككه‌وتنامه‌كانى مافی مرۆڤ.
به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى رِێكخراوه‌كانى مافی كرۆڤ له سوریا ته‌نها له رِۆژى هه‌ینیدا زیاتر له 60 خۆپیشانده‌رى سورى به گولله‌ى هێزه ئه‌منیه‌كان كوژراون.
هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئاشكرایی كرد: بان كى مۆن برِیارى داوه بۆ خولێكى تر‌ى سه‌رۆكایه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان خۆى كاندید بكات.
ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان چوار ساڵه و سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش ته‌نها دوو خول ده‌توانێت له‌و پۆسته‌دا بمێنێته‌وه.