عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵح بریندار ده‌بێت و هه‌رِه‌شه‌ى تۆله‌سه‌ندنه‌وه ده‌كات
دوێنێ هه‌ینى ئاژانسه‌كانى هه‌واڵى یه‌مه‌ن بڵاویان كرده‌وه له میانى ئاراسته كردنى چه‌ند موشه‌كێك بۆ كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى، عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵح سه‌رۆكى یه‌مه‌ن به برینداربو.
حكومه‌تى یه‌مه‌ن هه‌واڵه‌كه‌ى پشت رِاست كرده‌وه، به‌ڵام رِه‌تى كرده‌وه سه‌رۆكى یه‌مه‌ن كوژرابێت و رِایگه‌یاند كه ته‌نها به سوكى برینداربوه.
هه‌ر له‌و هێرشه‌دا سێ پاسه‌وانى سه‌رۆكى یه‌مه‌ن كوژراون و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسیش برینداربون.
له‌لای خۆیانه‌وه هۆزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى یه‌مه‌ن ئه‌و هێرشه‌یان به پلانێك ناوبرد له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى یه‌مه‌نه‌وه بۆ شه‌رعیه‌ت دان به هێرشكردنه سه‌ر ئۆپۆزسیۆن و خۆپیشانده‌ران.
ئه‌مرِۆ شه‌ممه له تۆمارێكى ده‌نگیدا عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵح رِایگه‌یاند كه ته‌ندروستى جێگیره و داواشی له‌هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى كرد به‌هه‌مو توانایه‌كیانه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر چه‌كداره‌كانى هۆزى حاشد.
شایانى باسه به‌هۆى به‌رده‌وامى شه‌رِ له نێوان هێزه ئه‌منیه‌كانى یه‌مه‌ن و چه‌كدارانى هۆزى حاشد \"یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین هۆزه‌كانى یه‌مه‌ن\"" چه‌ندین كوژرا و بریندارى لێكه‌وتۆته‌وه، و ئه‌نجومه‌نى هاریكارى كه‌نداویش داوا له هه‌ردولا كرد شه‌رِ رِابگرن و ده‌ست به دانوستان بكه‌ن."