ئه‌مه‌ریكا داوا له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى ببێت
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا داوا له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر حكومه‌تى سوریا چرِ بكه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستى كۆتایی هێنان به سه‌ركوت كردنى خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تى سوریاوه.
هه‌ینى، هیلاری كلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا رِایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوریا ناتوانێت چاكسازى له وڵاته‌كه‌یدا بكات و به‌رده‌وام ده‌بێت له توندویتژى دژى هاوڵاتیانى سوری، پێویسته ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه و ده‌سه‌ڵات جێبهێڵێت.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا وتیشی: به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوریا شه‌رعیه‌تى له‌ده‌ستداوه و پێویسته ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ببێت.
له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا داواى له وڵاتانى جیهان كرد فشارى زیاتر بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تى سوریا به‌مه‌به‌ستى ده‌ستبه‌رداربون له سه‌ركوت كردنى خۆپیشانده‌ران و كوشتن و رِاوه‌دونانى هاوڵاتیانى سوریا.