توركیا و رِوسیا داواى چاكسازى به‌په‌له له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن
![توركیا و رِوسیا داواى چاكسازى به‌په‌له له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن](https://gulanmedia.com/public/site/images/single/1.jpg)
هه‌ریه‌ك له حكومه‌تى توركیا و رِوسیا داوایان له سه‌رۆكى سوریا كرد چاكسازى به‌په‌له له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانى سوریادا ئه‌نجام بدات.
ئه‌مرِۆ شه‌ممه، وته‌بێژى فه‌رمى نوسینگه‌ى رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانى سه‌رۆك وه‌زیرى توركیا رِایگه‌یاند: ئه‌ردۆگان په‌یامێكى ئاراسته‌ى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوریا كردوه به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى چاكسازى بۆ كۆتایی هێنان به بارودۆخى وڵاته‌كه‌ى.
پێشتریش سه‌رۆك وه‌زیرى توركیا هۆشدارى دابوه سه‌رۆكى سوریا ئه‌گه‌ر چاكسازى به‌په‌له ئه‌نجام نه‌دات خۆپیشاندانه‌كان به‌رفراونتر ده‌بێت و ده‌بێته هۆى لابردنى له‌ده‌سه‌ڵاتدا.
ئاژانسی هه‌واڵى ئه‌نازوڵى توركی له‌سه‌ر زارى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا بڵاوى كرده‌وه: رِه‌نگه حكومه‌تى سوریا بتوانێت كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كان بهێنێت به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه به ئه‌نجامدانى چاكسازى له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانى ئابورى و سیاسی و ئه‌منى ئه‌نجام بدات.
ئه‌م وتانه‌ى به‌رپرسانى توركیا هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیك بونه‌وه‌ى ئه‌نجامدانى كۆنگره‌ى لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى سوریا له وڵاتى توركیا به‌مه‌به‌ستى هاوهه‌ڵوێستى و به‌هێزكردنى به‌ره‌وه‌ى ئۆپۆزسیۆنى سوریا.
له‌لایه‌كى تره‌وه، \"دیمتری میدڤیدیڤ\"" سه‌رۆكى رِوسیا داواى له به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوریا كرد له‌برى قسه به كردار چاكسازى له وڵاته‌كه‌یدا ئه‌نجام بدات.
هه‌روه‌ها داواشى كرد ده‌ستبه‌جێ ده‌ست له توندوتیژى هه‌ڵبگرێت به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران.
سه‌رچاوه/ جه‌زیره"