پێنج ته‌قینه‌وه شارى سه‌نعاى هه‌ژاند و ئه‌مه‌ریكا داوا له هاوڵاتیانى ده‌كات ئه‌و وڵاته جێبهێڵن
![پێنج ته‌قینه‌وه شارى سه‌نعاى هه‌ژاند و ئه‌مه‌ریكا داوا له هاوڵاتیانى ده‌كات ئه‌و وڵاته جێبهێڵن](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/teqinewe-12wqttr411eeee.jpg )
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرِۆ شه‌ممه پێنج ته‌قینه‌وه شارى سه‌نعاى پایته‌ختى یه‌مه‌نى هه‌ژاند، و بوه هۆى كوژران و برینداربونى ژماره‌یه‌كى زۆر له هاوڵاتیان.
دواى به‌رزبونه‌وه‌ى توندوتیژیه‌كانى یه‌مه‌ن و سه‌رهه‌ڵدانى شه‌رِێكى گه‌وره له نێوان ژماره‌یه‌ك له هۆزه‌كانى ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداراندا، پێنج ته‌قینه‌وه‌ى به‌هێز شارى سه‌نعاى هه‌ژاند و بوه هۆى كوشتنى 18 كه‌س و برینداربونى ژماره‌یه‌كى زۆرى هاوڵاتیان و سه‌ربازانى یه‌مه‌نى.
ته‌قینه‌وه‌كان له‌نزیك ماڵى سه‌رۆك هۆزى \"حاشد\"" رِویدا كه پێشتر ئه‌و سه‌رۆك هۆزه پشتگیرى خۆى بۆ خۆپیشانده‌رانى وڵاته‌كه‌ى ده‌ربرِى و به‌فه‌رمى چوه رِیزه‌كانیانه‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا داواى له هاوڵاتیانى كرد به‌هۆى خراپی بارودۆخی یه‌مه‌نه‌وه ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
هه‌روه‌ها حكومه‌تى یه‌مه‌ن چه‌ندین فرِۆكه‌ى سه‌ربازى رِه‌وانه‌ى ئاسمانى شارى سه‌نعا كردوه، و بۆردومانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان كردوه.
سه‌رچاوه/ سی ئێن ئێن"