پرۆژه‌ی قورس‌تر کردنی سزاكانی سه‌ر ئێران چووه ئه‌نجومه‌نی پیران
![پرۆژه‌ی قورس‌تر کردنی سزاكانی سه‌ر ئێران چووه ئه‌نجومه‌نی پیران](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/koshki-spi-2w3eq111.jpg )
پرۆژه‌ی پێشنیاركراوی 5 سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی، به مه‌به‌ستی به‌هێزتر كردنی سزاكانی سه‌ر ئێران و بۆ پێش‌گرتن له پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی گه‌مارۆ ئابووریه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن كۆمپانیا بیانیه‌كانه‌وه، خراوه‌ته به‌ر ده‌ستی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا.
به‌پێی ئه‌م پرۆژه‌یه كه به \"یاسای سه‌قامگیر كردنی سزاكانی ئێران، كۆریای باكوور و سوریا بۆ ساڵی 2011\"" ناسراوه، پیشه‌سازی نه‌وت و غاز و بانكه‌كانی ئێران و هه‌روه‌ها سپای پاسداران مه‌به‌ستی سه‌ره‌كین.
به‌پێی راپۆرتێكی بی بی سی له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌م پرۆژه نوێیه بۆ به‌هێزتر كردنی سزا و گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران، هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا و كه‌سایه‌تیانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه كه‌ل‌وپه‌لی سه‌ربازی به ئێران و كۆریای باكوور و سوریا ده‌فرۆشن.
ئه‌مه له حاڵێكدایه كه حه‌وتوویه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، 7 كۆمپانیای بیانی و له‌وانه كۆمپانیای نه‌وتی ڤه‌نزویلا و كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی \""برایانی ئۆفه‌ر\"" له ئیسرایل، به‌هۆی هاوكاری كردنی ئێران، خرانه لیستی ره‌شی ئه‌مه‌ریكاوه.
هه‌روه‌ها رۆژی دووشه‌مه‌ی رابردووش، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، 100 كۆمپانیای ئێرانی به‌هۆی په‌یوه‌ندی به پرۆژه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه، خسته لیستی گه‌مارۆ و سزادانه‌وه.
-pna"