میسر سنووری ره‌فه‌ح بۆ هه‌میشه ده‌كاته‌وه
![میسر سنووری ره‌فه‌ح بۆ هه‌میشه ده‌كاته‌وه](https://gulanmedia.com/public/site/images/single/1.jpg)
ئاژانسی هه‌واڵی \"منا\"" رایگه‌یاندووه ده‌روازه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تیی ره‌فه‌ح له نێوان میسر و به‌شی كه‌رتی غه‌زه له فه‌له‌ستین، له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ هه‌میشه ده‌كرێته‌وه.
سنووری ره‌فه‌ح له ساڵی 2007 و له‌گه‌ڵ به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی گرووپی حه‌ماس له فه‌له‌ستین، بۆ پێشگیری له قاچاخچێتی كردن به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ حه‌ماس، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی حوسنی موباره‌ك داخرا.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێریی فه‌رمیی میسر، سنووری ره‌فه‌ح هه‌موو رۆژێك له سه‌عات 9ی به‌یانی هه‌تا 9ی شه‌و، جگه له رۆژانی هه‌ینی و رۆژانی پشووی ره‌سمی، كراوه ده‌بێت.
به‌رپرسانی میسر هه‌روه‌ها وتوویانه وه‌رگرتنی ڤیزا ته‌نیا بۆ پیاوانی ته‌مه‌ن نێوان 18 هه‌تا 40 ساڵ پێویسته و ژنان له هه‌موو ته‌مه‌نێك و پیاوانی ته‌مه‌ن كه‌متر له 18 ساڵ و زیاتر له 40 ساڵ، ڤیزایان پێویست نیه.
حكومه‌تی میسر پێشتریش له ده‌ستپێشخه‌ریه‌كدا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو لایه‌نی فه‌تح و حه‌ماس له فه‌له‌ستین، دوای چه‌ند ساڵ ناكۆكی، رێككه‌وتنێك بۆ ئاشتی مۆر بكه‌ن و بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی هاوپه‌یمانی هه‌وڵ بده‌ن."