سه‌رۆكى ئێران له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رِزگارى بو
![سه‌رۆكى ئێران له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رِزگارى بو](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/ahmedi-nezhad-111.jpg )
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك شوێنى وتاری سه‌رۆكى ئێران‌دا رِویدا و له‌ئاكامدا شه‌ش كه‌س برینداربون.
ئه‌مرِۆ سێ شه‌ممه، له‌میانه‌ى سه‌ردانێكیدا بۆ پاڵاوگه‌ى نه‌وتى باشورى خۆرئاواى ئێران \"مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد\"" وتارێكى پێشكه‌ش كرد و رِاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كه‌ناڵه‌كانى رِاگه‌یاندن وتاره‌كه‌یان ده‌گواسته‌وه، و له نزیك ئه‌و جێگه‌ى سه‌رۆكى ئێران وتارى پێشكه‌ش ده‌كرد ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رِویدا،و له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌دا شه‌ش كه‌س برینداربون، به‌ڵام مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد رِزگارى بو بریندارنه‌بو.
ئاژانسه هه‌واڵیه‌كانى ئێران ته‌قینه‌وه‌كه‌یان گه‌رِانده‌وه بۆ كێشه‌ى هونه‌رى له پاڵاوگه‌كه‌دا.
ئه‌م رِوداوه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ زیادبونى ناكۆكیه‌كانى نێوان ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد و عه‌لى خامنه‌یی، كه‌به‌هۆى له‌كارلادانى وه‌زیرى هه‌واڵگرى ئێران له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ئێرانه‌وه كه خامنه‌یی دژایه‌تى ئه‌و كاره بو، ئه‌مه‌ش بوه هۆى سه‌رهه‌ڵدانى ناكۆكى نێوانیان.
سه‌رچاوه/ بی بی سی، سی ئێن ئێن"