ئۆباما سەردانەكەی بۆ ئەوروپا دەست پێ كرد

ئۆباما سەردانەكەی بۆ ئەوروپا دەست پێ كرد
باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمەریكا شەوی رابردوو سەردانە 6 رۆژییەكەی بۆ ئەوروپا دەست پێ كرد و بڕیاڕە سەردانی 4 وڵاتی ئەوروپا بكات.

سەركۆماری ئەمەریكا لە سەردانی بۆ ئەوروپا لەگەڵ بەرپرسان دەربارەی شۆڕشەكانی رۆهەڵاتی ناوەڕاست چاوپێكەوتن دەكات، هەروەها لە دانیشتنی 8 وڵاتی پیشەسازیی گەورەی جیهان لەبارەی كێشەی ئابووری جیهانەوە لە فرەنسا بەشداری دەكات و لە رێوڕەسمێكدا لە ئیرلەندا ئامادە دەبێ.

نائارامییەكان لە لیبیا و رۆڵی ئەمەریكا لە بۆمبارانی ناوچە سەربازییەكانی موعەمەر قەزافی رێبەری لیبیا لەلایەن ناتۆوە لە سەرەوەی گفتوگۆكانی سیاسەتی دەرەوەی ئۆباما لەگەڵ رێبەرانی ئەوروپایی دەبێ، دەنگی ئەمەریكا وای گواستەوە.

لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو، ئۆباما بەجیاواز لەگەڵ دەیڤید كامیرۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، دیمیتری مێدڤێدیڤ سەركۆماری رووسیا، نیكۆلا ساركۆزی سەركۆماری فرەنسا و نائۆتۆ كان سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن و لەگەڵ چەند رێبەری تر چاوپێكەوتن دەكات.

ئەمڕر دووشەم بڕیاڕە ئۆباما بچێتە ئیرلەندا و لەوێوە بەسەردانێكی 2 رۆژە بگاتە بەریتانیا و لە كۆشكی باكینگهام لەگەڵ هاوسەرەكەی میشێل ئۆباما میوانی شازادە ئیلیزابێت بن.

ئۆباما دوای بەریتانیا بۆ بەشداربوون لە دانیشتنی گرووپی 8 دەچێتە فرەنسا و دوا سەردانی ئۆباما پۆڵەندا دەبێ.

پێش دەست پێكردنی گفتوگۆكان لەگەڵ رێبەرانی ئەوروپا، ئۆباما لە بەرنامەیدایە سەردانی ئەو گوندە 296 كەسەی \"مونی گال\"" لە ئیرلەندا بكات كە شوێنی لەدایكبوونی باب و باپیرانی بووە لە ساڵی 1830 و بۆ ماوەی 20 ساڵ پێش كۆچكردنی بۆ ئەمەریكا لەوێ ژیاوە.


-ئاكانیوز"
Top