یه‌كێتى ئه‌وروپا سزاى ئێران ده‌دات
یه‌كێتى ئه‌وروپا سزاكانى سه‌ر حكومه‌تى ئێران توندتر ده‌كات و له‌دواین برِیاریشیدا سزاى به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیا و كه‌سایه‌تى ئێران‌دا سه‌پاند.
ئه‌مرِۆشه‌ممه، یه‌كێتى ئه‌وروپا پرِۆژه برِیارێكى گه‌ڵاڵه كرده‌وه به‌مه‌به‌ستى سزادانى ئێران و توندكردنه‌وه‌ى گوشاره‌كانى سه‌رى به‌مه‌به‌ستى ده‌ستبه‌رداربون له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.
برِیاره له‌ناوه‌رِاستى ئه‌م هه‌فته‌دا یه‌كێتى ئه‌وروپا سزاكان په‌سه‌ند بكات كه‌له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م وڵاتانى ئه‌ندامى یه‌كێتیه‌كه پێشكه‌ش كراوه.
به‌پێى برِیاره‌كه‌ش یه‌كێتى ئه‌وروپا گه‌شت كردن له 5 كه‌سایه‌تى و به‌رپرسی حكومه‌تى ئێران قه‌ده‌غه ده‌كات و هه‌روه‌ها سزاى ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیا ده‌دات و سه‌رجه‌م سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان له ئه‌وروپا بلۆك ده‌كات.
شایانى باسه، به‌هۆى به‌رده‌وامى حكومه‌تى ئێران له‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا رِوبه‌رِوى سزا بۆته‌وه‌ء، حكومه‌تى ئێرانیش سوره له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و ئاماده نییه ده‌ستبه‌ردارى ببێت.