رِێكخراوى قاعیده‌ سه‌رۆكى نوێى ده‌ستنیشان كرد

رِێكخراوى قاعیده‌ سه‌رۆكى نوێى ده‌ستنیشان كرد
گوڵان/س.م

دواى كوژرانى سه‌رۆكى رِێكخراوى قاعیده‌، رِێكخراوه‌كه‌ سه‌رۆكێكى نوێى دیارى كرد بۆ رِاپه‌رِاندنى كاره‌كانى.

نوعمان عوسمان، یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانى رِێكخراوى قاعیده‌ له‌لێدوانێكیدا رِایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستى به‌رِێوه‌به‌ردنى كاره‌كان و په‌رته‌وازه‌نه‌بونى رِێكخراوه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى كاتى محمد ئیبراهیم مه‌كاوى به‌سه‌رۆكى نوێى رِێكخراوى قاعیده‌ ده‌ستنیشان كرا.

وتیشی: محمد مه‌كاوى به‌شێوه‌یه‌كى كاتى جێگاى ئوسامه‌ بن لادنى سه‌رۆكى پێشوى رِێكخراوه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌كه‌ى رِێكخراوى قاعیده‌ دانانى سه‌رۆكى نوێی له‌ئێستادا گه‌رِانده‌وه‌ بۆ رِێگرى كردن له‌ په‌رت بونى رِێكخراوه‌كه‌ و پاراستنى یه‌ك پارچه‌یی.

شایانى باسه‌ له‌سه‌ره‌تایی ئه‌م مانگه‌دا له‌هێرشێكى هێزێكى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكادا ئوسامه‌ بن لادنى سه‌رۆكى رِێكخراوى قاعیده‌ كوژرا.
Top