ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى عه‌ره‌بی ده‌ستنیشان كرا
![ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى عه‌ره‌بی ده‌ستنیشان كرا](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/komkari-araaqb-12rreee11dd.jpg )
دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌میندارى گشتى پێشوى كۆمكارى عه‌ره‌بی، به‌هۆى خۆكاندیدكردنى بۆ پۆستى سه‌رۆكى میسر، كۆمكارى عه‌ره‌بی ئه‌میندارێكى نوێ دیارى كرد.
\"عه‌مرو مو‌سا\"" دواى 10 ساڵ له ئه‌مینداریه‌تى كۆمكارى عه‌ره‌بی به‌فه‌رمى ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه به‌هۆى خۆكاندیدكرنه‌وه‌ى بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى میسر له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتودا،ء له‌م هه‌فته‌یه‌دا واده‌ى سه‌رۆكایه‌تى عه‌مرو مو‌سا كۆتایی دێت.
بۆ وه‌رگرتنى پۆستى ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى عه‌ره‌بی هه‌ریه‌ك له وڵاتى قه‌ته‌ر و میسر كاندیدى خۆیان پێشكه‌ش كرد پاشان وڵاتى قه‌ته‌ر كاندیدى خۆى كشانه‌وه و به‌مه‌ش \""نه‌بیل عه‌ره‌بی\"" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر تاكه كاندید بو بۆ ئه‌و پۆسته‌ء، به‌رِێككه‌وتنى وڵاتانى به‌شداربوانى كۆمكارى عه‌ره‌بی نه‌بیل عه‌ره‌بی بوه ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى عه‌ره‌بی.
هه‌ڵبژاردنى نه‌بیل عه‌ره‌بی له‌دانیشتنێكى داخراوى كۆمكارى عه‌ره‌بی بو، به رِه‌زامه‌ندى سه‌رجه‌م وڵات هه‌ڵبژێردرا.
نه‌بیل عه‌ره‌بی ته‌مه‌نى 76 ساڵه و له‌ساڵى 1991 تا ساڵى 1999 باڵیۆزى میسر بوه له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، و دواین پۆستیشى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر بوه.
سه‌رچاوه/ جه‌زیره"