نه‌ژاد: ئاماده‌ى دانوستانین له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و پێویستمان به ناوبژیوان نییه
گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆكى ئێران ئاماده‌یی ولاَته‌كه‌ى نیشاندا بۆ ئه‌نجامدانى دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و رِایگه‌یاند كه هه‌موكاتێك ده‌رگاى گفتوگۆ له‌به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكا والاَیه.
\"مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد\"" سه‌رۆكى ئێران رِایگه‌یاند:
ئێران ئه‌گه‌ر بیه‌وێت دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام بدات پێویستى به ناوبژیوان نیه و هه‌ردو لا به‌و كاره هه‌ڵده‌سین و پێویستمان به لایه‌نى سێهه‌م نابێت.
نه‌ژاد ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه به‌رده‌وام ده‌رگاى گفتوگۆیان له‌به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكا كردوه‌ته‌وه به‌و مه‌رجه‌ى له كه‌شێكى دادوه‌رانه و یه‌كسان بێت.
گوتیشى: بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا پێویسته ئه‌و ولاَته هه‌ڵوێستى به‌رامبه‌ر رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست بگۆرِێت و وه‌ك فه‌رمانرِه‌وایه‌ك له‌و ناوچه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كات.
له‌كۆتاییدا مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد سه‌رۆكى ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئێران هێزێكى جیهانییه هاوشانى ئه‌مه‌ریكا، و گوتی:
هه‌مولایه‌ك ده‌زانن كه ئێستا له جیهاندا دوو گه‌وره‌ترین هێز بریتین له ئه‌مه‌ریكا و ئێران."