ئۆباما رِه‌تى ده‌كاته‌وه هێرش بكاته سه‌ر ئێران
گولاَن/ساڵح محمد
له‌میانه‌ى پێشكه‌ش كردنى وتارێك له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ى گشتى سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ده‌رگاى گفتوگۆ والاَیه له‌به‌رده‌م ئێران به‌مه‌به‌ستى چاككردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌گه‌ر بیسه‌لمێنێت كه به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئاشتیه و بۆ به‌رهه‌مهێنانى چه‌ك به‌كارى ناهێنێت.
\"باراك ئۆباما\"" سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
ئه‌مه‌ریكا ده‌رگاى گفتوگۆى له‌به‌رده‌م ئێران كردوه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران به‌رِێگه‌یه‌كى ئاشتى چاره‌سه‌ر بكات و نامانه‌وێت به شه‌رِ و توندوتیژى رِێگه له‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران بگرین.
هه‌روه‌ها ئۆباما هۆشدارى دایه ئێران ئه‌گه‌ر په‌ره به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بدات و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه په‌ره‌پێدانى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران ده‌بێته هۆى سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ریدا، سزایه‌ك كه چاوه‌رِوانى نه‌كردبێت.
له‌كۆتاییدا باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به‌دورى زانى ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران به‌مه‌به‌ستى رِێگرتن له‌په‌ره‌سه‌ندنى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران.
"