له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه هه‌زاران هاولاَتی توركیا سكالاَ له دژی كوده‌تاچییه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه به فه‌رمی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ی توركیا له سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی ده‌ستووری ئه‌و ولاَته راگه‌یه‌ندراو تێیدا 58% ی هاولاَتیانی توركیا ده‌نگیان له به‌رژه‌وه‌ندی چاكسازی ده‌ستووریدا، هه‌ر دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانیش هه‌زاران هاولاَتی توركیا له چوارچێوه‌ی زیاتر له 40 ده‌زگای كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ له ئه‌سته‌نبۆل روویان له دادگاكان كرد بۆ ئه‌وه‌ی سكالاَ له دژی كوده‌تا چییه‌كانی ساڵی 1980 له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه سه‌رۆكی كوده‌تاكه ژه‌نه‌رِاڵ كه‌نعان ئه‌فرین تۆمه‌تبار بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان له توركیا بلاَویان كرده‌وه هه‌زاران رۆشنبیر‌و ئه‌دیب و نووسه‌رو پارێزه‌رو مامۆستایانی زانكۆ و هونه‌رمه‌ندان به‌گرِوتینه‌وه روویان له دادگاكان كردوو سكالاَی خۆیان له دژی كوده‌تا چییه‌كانی ساڵی 1980 تۆمار كرد بۆ ئه‌وه‌ی مافی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه كه له‌و ماوه‌یه‌دا زیانیان به‌ركه‌وتبوو.
سكالاَكاران به‌جیدی داوایان له دادگاكان كردووه مافه‌كانیان وه‌كو قه‌ره‌بوو وه‌ربگرنه‌وه‌و كوده‌تچی و به‌رپرسانی دیكه‌ی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی سه‌رده‌می كوده‌تا رووبه‌رِووی دادگاكان بكه‌نه‌وه‌و تۆڵه‌یان لێبكرێته‌وه كه تاوانی گه‌وره‌یان ده‌رهه‌ق به مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌نجام داوه له سالاَنی حوكمرانی سه‌ربازی له 1980 تاوه‌كو 1983.