توركیا: پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی به سه‌ر كوده‌تا چییه‌كان به ده‌ست هێناو راپرسی چاكسازی ده‌ستووری برده‌وه
دوێنێ دووشه‌ممه بۆ جاری شه‌شه‌م له مێژووی توركیای كۆماری هاولاَتیانی ئه‌و ولاَته به مه‌به‌ستی ده‌نگدان له سه‌ر راپرسی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی ده‌ستووری ولاَته‌كه‌یان روویان له سندوقه‌كانی ده‌نگدان كرد، به‌پێی ئه‌نجامه‌كانیش پرۆژه‌كه كه پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانرِه‌وا پێشكه‌شی كردووه توانیویه‌تی به رێژه‌ی 58% ی ده‌نگه‌كان سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنێت.
سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی ئه‌نجامدانی چاكسازی له ده‌ستووری توركیا سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانرِه‌وایه كه سه‌رۆك وه‌زیران ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له وه‌ته‌ی ساڵی 2002 وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له به‌رامبه‌ریشدا وه‌كو شكستێكی دیكه‌ی پارته به‌رهه‌ڵستكاره‌كان به‌تایبه‌ت پارتی گه‌لی كۆماری هه‌ژمار ده‌كرێت.
له 9 ی حوزه‌یرانی 1961 بۆ یه‌كه‌م جار راپرسی جه‌ماوه‌ری له سه‌ر ده‌ستووری توركیا ئه‌نجامدرا ئه‌و ده‌ستووره‌ی له لایه‌ن كوده‌تا چییه‌كان له ساڵی 1960 دانرا بوو، هاولاَتیان له‌و راپرسییه‌دا به رێژه‌ی 61،1% ده‌نگیان له به‌رژه‌وه‌ندی راپرسیه‌كه‌دا به‌م پێیه‌ش ژه‌نه‌رِاڵ جه‌مال گورسیل سه‌ركرده‌ی كوده‌تاكه‌ی ساڵی 1960 توانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی توركیا تا ساڵی 1966 وه‌ربگرێت.
دواتر دوای 21 ساڵ بۆ جاری دووه‌م هاولاَتیانی توركیا به‌رِێژه‌ی 91% ده‌نگیان له به‌رژه‌وندی ده‌ستووری كوده‌تاكه‌ی ساڵی 1980 دا، به‌م پێیه‌ش سه‌ركرده‌ی كوده‌تای ساڵی 1980 كه‌نعان ئه‌فرینتا ساڵی 1989 توانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ولاَته بگرێته ده‌ست.
دیسان له ساڵی 1987 بۆ جاری سێیه‌م هاولاَتیانی توركیا به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی راپرسی له سه‌ر ده‌ستوور ولابردنی ماده‌ی چوار كه رێگه‌ی به سه‌ركرده‌ی پارته سیاسییه‌كانی به‌ر له كوده‌تاكه‌ی ساڵی 1980 نه‌ده‌دا كاری سیاسی ئه‌نجام بده‌ن، هاولاَتیان روویان له سندوقه‌كانی ده‌نگدان كردوو به‌م پێیه‌ش 93،6% هاولاَتیان ده‌نگیان له به‌رژه‌وه‌ندی راپرسیییه‌كه‌دا.
ئه‌مجاره‌یان له هاولاَتیانی توركیا بۆ جاری چواره‌م روویان له سندوقه‌كانی ده‌نگدان كرد بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی له سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور و ئه‌نجامدانی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان، له ئه‌نجامدا 65% هاولاَتیان ره‌تی هه‌موار كردنه‌وه‌كه‌یان كرده‌وه.
له ساڵی 2007 بۆ جاری پێنجه‌م پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدوڵلاَ گوڵ پۆستی سه‌رۆك كۆماری وه‌رگرت راپرسییه‌كی دیكه‌ی ئه‌نجامدا، بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له 7 ساڵ كه‌م بكاته‌وه بۆ 5 ساڵ ئه‌نجامه‌كه‌یشی گه‌ل به‌رێژه‌ی 67% ده‌نگی له به‌رژه‌وه‌ندی راپرسییه‌كه‌دا.
راپرسی شه‌شه‌م كه دوێنێ به‌رِێوه‌چوو بۆ به‌رقه‌رار كردن و فه‌راهه‌م كردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌ڵگرتنی حه‌سانه بوو له سه‌ر سه‌ركرده‌كانی كوده‌تای ساڵی 1980.
جێی باسه له راپرسییه‌كه‌ی دوێنێدا زۆرینه‌ی كورد به‌تایبه‌ت پارتی ئاشتی و دیموكراتی ده‌ته‌په به‌شداریان نه‌كردوو هه‌روه‌كو راپرسییه‌كه‌یانی پێشووتریان هه‌ژمار كرد كه هیچ ئه‌نجامێكی ئیجابی به نیسبه‌ت كورد له‌و ولاَته نه‌بووه.