قه‌زافی هێرش ده‌كاته سه‌ر (فیفا): فیفا بۆته ده‌لاَڵی به‌كۆیلایه‌تیكردنی وه‌رزشوانان
له میانی به‌رِێوه‌چوونی رێوره‌سمی ئاهه‌نگی یادكرنه‌وه‌ی تێپه‌رِینی 40 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ولاَته‌كه‌ی، سه‌رۆكی لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له‌وته‌تارێكدا به‌توندی هێرشی كرده سه‌ر یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا.
قه‌زافی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا فیفا بۆته دامه‌زراوه‌یه‌كی بازرگانی و پشتی ئه‌و ولاَتانه ده‌گرێ كه له‌رووی سه‌رمایه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندن، به‌شێوه‌یه‌ك فیفا ئه‌گه‌ر ده‌ڵێ: وه‌رزش به‌شی هه‌مووانه واتا بێ ئه‌وه‌ی جیاكاری له نێوان چین و پێكهاته‌و ره‌گه‌زه جیاوازه‌كانی مرۆڤایه‌تی به‌ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار، به‌سپی و ره‌شیان بكات، بۆ مۆندیالی جیهانی ته‌نیا له‌ولاَتانی ده‌وڵه‌مه‌ندو سه‌رمایه‌دار به‌رِێوه‌ده‌بات له‌وكاته‌ی ئه‌و ولاَتانه خۆیان توانای دارایی باشیان هه‌یه، به‌لاَم بۆ مۆندیال له ولاَتێك رێكناخات كه هه‌ژاره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ولاَته هه‌ژاره بتوانێ هه‌لی كار بۆ هاولاَتیانی خۆی برِه‌خسێنێ.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا قه‌زافی گوتی له‌سه‌رده‌می جیهانگیری و یه‌كسانی هه‌ژاره‌كان بوونه‌ته كۆیله‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و فیفاش ده‌لاَڵی ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك گه‌نجانی ولاَتانی ئمه‌ریكای لاتین و ولاَتانی هه‌ژاری كیشوه‌ری ئه‌فریقای بردۆته سه‌ربازگه‌ی تۆپی پێی ئه‌ورِوپی و چه‌ند ولاَتێكی دیكه‌ی رۆژئاوا‌و وه‌ك قومارچی گره‌و له‌سه‌ر توانا‌و كاركه‌ریان ده‌كات.
قه‌زافی دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌و ملیاره‌ها دۆلاره‌ی فیفا گلیداوه‌ته‌وه له هه‌ژاران و لێقه‌وماوانی جیهان خه‌رجیان بكات باشتره نه‌ك كۆیلایه‌تی به یاریزانان و تۆپی پێ بكات له‌پێناوخزمه‌تكردنی سه‌رمایه‌داران.
له كۆتاییدا قه‌زافی روونیكرده‌وه وه‌رزش له ده‌ست فیفا قۆرخكراوه‌و پێویسته كۆتایی به‌و قۆرخكردنه بێت و وه‌رزش وه‌كو وه‌رزش له‌ده‌ست هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كسانی دابه‌ش بكرێ، نیگه‌رانی خۆیشی ده‌ربرِی كه‌هه‌ژارنی جیهان به‌هۆی بێده‌رامه‌تیانه‌وه ناتوانن یارییه‌كانی مۆندیال ببینن كه ئه‌مه‌ش به‌گوته‌ی ئه‌و سه‌لماندنی ئه‌و راستییه‌یه كه وه‌رزش بۆ ناوه‌رزشوانان، كه مه‌به‌ستی سه‌رمایه‌دارنه قۆرخكراوه.
جێی باسه ده‌بوو رۆژی هه‌ینی رێوره‌سمی یادی 40 ساڵه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له لیبیا به‌رِێوه‌چووبا به‌لاَم به‌هۆی به‌رِێوه‌چوونی ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی مۆندیال رێورِه‌سمه‌كه بۆ دوێنێ شه‌ممه دواخرا ئه‌مه‌ش وایكرد سه‌رۆكی لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی هه‌ڵبچێ و له وتاره‌كه‌ی دوێنێه‌یدا به‌و شێوه‌یه هێرش بكاته سه‌ر فیفا.