من و شيلم فرۆشه‌كه‌" نمایش دەکرێت

من و شيلم فرۆشه‌كه‌
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی شانۆی مۆنۆدراما لە شاری هەولێر، مۆنۆدرامای "من و شيلم فرۆشه‌كه‌" نمایش دەکرێت.
مۆنۆدراماکە لە نووسینی گه‌زيزه‌ عومه‌ر و لە دەرهێنانی شوان حەمەسەعیدە و محەمەد مەهدی وەک ئەکتەر رۆڵی تێدا دەگێڕێت.

ئەم بەرهەمە شانۆییە کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە هۆڵی بەڕێوبەرایەتیی شانۆی هەولێر نمایشکردەکرێت.
ئەم نمایشە شانۆییە لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی شانۆی هەولێر و بە هاوکاری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان پێشکەشدەکرێت.
Top