فیلمێکی کوردی دوو خه‌ڵاتی فیستیڤاڵێکی ئیسپانیای به‌ده‌ستهێنا
له‌درێژه‌ی به‌شداری و سه‌رکه‌وتنه‌کانی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، کورته‌فیلمی به‌ڵگه‌یی "له‌گه‌ڵ خودا سه‌ما ده‌که‌م" له ده‌رهێنانی هووشه‌نگ میرزایی، به‌نوێنه‌رایه‌تی سینه‌مای ئێران توانی له ده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی میراداس داک له ئیسپانیا خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی له روانگه‌ی بینه‌ران و خه‌ڵاتی رایه‌ڵه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی پلاس بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات.
ئه‌م فیستیڤاڵه یه‌کێکه له فیستیڤاڵه گرنگ و پڕبایه‌خه‌کانی فیلمی به‌ڵگه‌یی له‌ئاستی جیهاندا که ته‌نیا 65 فیلمی له‌نێو 2700 به‌رهه‌می به‌ڵگه‌یی نێردراو له‌لایه‌ن سینه‌ماکارانی جیهان بۆ فیستیڤاڵه‌که به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له‌به‌شی کێبڕکێ هه‌ڵبژاردووه و خاوه‌نی چه‌ندین کارگه‌و وۆرکشۆپی پسپۆڕانه‌و بازاری فیلم و سندووقی پاڵپشتی له ده‌رهێنه‌رانی بواری فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌ییه.
سینه‌ماکاری ناوداری ئیسپانیایی MontxoArmendáriz سه‌رۆکایه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوانانی ئه‌و فیستیڤاڵه له‌ئه‌ستۆدایه که براوه‌ی خه‌ڵاته‌کانی ئوسکار، کان، به‌رلین، سان سباستیان و زۆربه‌ی فیستیڤاڵه گرنگ و پڕبایه‌خه‌کانی جیهان بووه.
خه‌ڵاتی باشترین فیلم له‌روانگه‌ی بینه‌رانه‌وه پڕبایه‌خترین و گرنگترین خه‌ڵاتی ئه‌م فیستیڤاڵه بووه که به‌فیلمی کورته‌فیلمی به‌ڵگه‌یی "له‌گه‌ڵ خودا سه‌ما ده‌که‌م" پێشکه‌ش کراوه.
ئه‌و کورته فیلمه بهڵگهییهتا ئێستا ئاماده‌بوونێکی سه‌رکه‌وتووانه‌ی له فیستیڤاڵه‌کانی ناخۆیی و بیانی‌دا بووه و توانیویه‌تی تا ئێستا خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی نۆهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی یاهورینا له وڵاتی بۆسنا و خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی سێزده‌یه‌مین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌فیلم و به‌ڵگه‌یی سێربستان بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ره‌خنه‌گران و نووسه‌رانی سینه‌مایی وڵاتی ئێرانه‌وه بووه کاندیدی باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی.
هه‌روه‌ها ئه‌م فیلمهلهبهشی کێبڕکێی فیلمه به‌ڵگه‌ییه‌کانی ئارکی پۆل له جاکارتای ئه‌نده‌نووسیا بووه کاندیدی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئه‌م فیستیڤاڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه.
ئەم کورتهفیلمە چیرۆکی ژیانی پیره‌پیاوێکی نابینای کورد به‌ناوی عه‌لی به‌دری خه‌ڵکی پاوه ده‌گێڕێته‌وه که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاوه‌کانی نابینێت، به‌ڵام په‌ت و ده‌رزی پێوه‌ده‌کا و کاری به‌رگدوورین ده‌کات.
ئه‌و له‌رێگای بهرگدوورینهوه بژێوی ژیانی دابین ده‌کات و له‌م رێگایه‌وه توانیویه‌تی باخێکی جوان بکڕێت، تیایدا داره‌کانی میوه بچێنێت و سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕکێ بکات. عه‌لی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌م توانایه‌و خاوه‌ن پێداوسیتیی تایبهتهورهو رۆحییهیهکی سه‌رخۆش و زیندووی هه‌یه‌و هه‌موو بیر و هۆش و جه‌سته‌ی ئه‌و لێوان لێوه له‌مه‌یل بۆ ژیان و دڵخۆشی.