له ‌تاران کامکاران کۆنسێرت ساز دەکات

له ‌تاران کامکاران کۆنسێرت ساز دەکات
گروپی موزیکی کامکاران کۆنسێرتێکی گۆرانی و موزیکی کوردی و فارسی له‌شاری تاران ساز دەکات.

کامکاره‌کان دوای دوو مانگی دیکه ‌له ‌شاری تاران کۆنسێرتێک به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه ‌ئێستا ‌خه‌ریکی پرۆڤه‌و راهێنانی ئه‌و کۆنسێرتەن.

له‌و کۆنسێرتانه‌دا چه‌ندین به‌سته‌ و گۆرانی و پارچه ‌موزیک له‌به‌رهه‌مه‌کانی گروپی کامکاران پێشکه‌ش ده‌کرێت که ‌به‌شی یه‌که‌م به ‌موزیکی فارسی و به‌شی دووه‌م به ‌موزیکی کوردی ته‌رخانکراوه‌، هه‌روه‌ها به‌شێک له‌م کۆنسێرته ‌تایبه‌ته ‌به‌تاکژه‌نیی ئامێره‌کانی که‌مانچه‌و عوود.

سه‌رجه‌م گۆرانی و پارچه ‌موزیکه‌کانی ئه‌م کۆنسێرته‌ له‌به‌رهه‌مه ‌نوێیه‌کانی ئه‌ندامانی گروپی کامکارانن که‌ ئه‌م جاره ‌له‌شێواز و ستایلێکی جیاواز و سه‌رنجڕاکێشدا ئاماده‌کراون و پێشکه‌ش ده‌کرێن.

له‌و کۆنسێرتانه‌دا ئه‌رسه‌لان کامکار ئاوازدانه‌ر و ژه‌نیاری عوود، نه‌یریز کامکار، هانا کامکار، سه‌با کامکار، بیژه‌ن کامکار، بیژه‌ن کامکار، ئه‌رده‌شیر کامکار وه‌کوو ژه‌نیار و موزیکزان هووشه‌نگ کامکار وه‌کوو سه‌رپه‌رشتیاری گروپ و به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری به‌شداری ده‌که‌ن.

گروپی موزیکی کامکاره‌کان له‌ساڵی 1965 بۆ یه‌که‌مین جار له‌شاری سنه‌ وه‌کوو گروپێکی بنه‌ماڵه‌یی به‌سه‌رپه‌رشتیاری حه‌سه‌ن کامکار ژه‌نیاری ڤیۆڵۆن و به‌ئه‌ندامێتی هووشه‌نگ کامکار ژه‌نیاری ئاکاردئۆن، بیژه‌ن کامکار گۆرانیبێژ، په‌شه‌نگ کامکار ژه‌نیاری سه‌نتوور، قه‌شه‌نگ کامکار گۆرانیبێژ و ژه‌نیاری ڤیۆڵۆن، و ئه‌رژه‌نگ کامکار پێکهات و چه‌ندین داڕێژه‌ی جۆراوجۆری له‌یانه‌ی ئه‌فسه‌ران، قوتابخانه‌کان و ته‌لاره‌کانی شاری سنه ‌پێشکه‌ش کرد.
Top