بهرێوهبهرايهتیى چالاكیی قوتابخانهكان ئهلبومێکى گورانى منداڵانى بڵاو کردەوە
بەڕێوەبەرایەتی چالاکى قوتابخانەکان، لە پێشەکى ناساندنی ئەلبومەکەدا نووسیویەتی: "پەرەپێدانى هونەرى گۆرانى منداڵان ئەرکێکى پەروەردەیی و نەتەوەیی و مێژووییە، بۆیە بە ئەرکى سەرشانى خۆمانى دەزانین بۆ جگەرگۆشەکانمان و قوتابیان ئەم ئەلبومەى گۆرانى منداڵان بکەینە دیارییەکى خنجیلانە بۆ نەوەى ئایندەى کوردستان و لە ڕێگەى ئەم گۆرانییانەوە بەرەو ئاراستەکردنێکى ڕاست و دروستى پەروەردوەیی ڕایان بێنین."
ئەلبومە گۆرانییەى منداڵان، بەرهەمى چەندین ساڵەى ئەزموونى کارکردنە لە بوارى هونەرى منداڵان لەسەر بنەمایەکى زانستى و ئەکادیمى.
ئەم ئەلبومە، بەرهەمى بەڕێوەبەرایەتی گشتى پەروەردەى هەولێر ـ بەڕێوەبەرایەتى چالاکى قوتابخانەکانە بە بەڕێوەبەرى "هۆشیار عەبدولواحید مەرجان" و "هۆگر سەعید و هۆگر عەزیز" کارى ئەندازیارى دەنگ و سکوێنسەر و موزیکەکەیان بۆ کردووە و لە ستۆدیۆى بەڕێوەبەرایەتییەکە تۆمار کراون.