شوێنەواری مێژوویی ٦هەزار ساڵی کە سەردەشت دۆزرایەوە

شوێنەواری مێژوویی ٦هەزار ساڵی کە سەردەشت دۆزرایەوە
بەڕێوەبەری گەڕانی "پڕۆژەی گەران بەدوای شوێنەواریی مێژوویی" لەم ناوچەیەی سەردەشتی خۆڕهە‌ڵاتی کوردستان، یوسف فەلاحیان، دوێنێ دووشمەممە، بە ئاژانسی هەواڵی مێهری راگەیاند:" ئەم شوێنەوارە پاشماوەی ژیان، شوێنەکانی نیشتەجێ بوون، شوێنەواری ناشتنی تەرم و کەل و پەلی دانیشتوانی ناوچەکە لەخۆ دەگرێت.
بە گوتەی فەللاحیان، لەم شوێنەدا پشکنین و گەڕانی کۆنینەناسان و پسپۆڕانی بواری خەڵکناسی لە ٢٠ رۆژ لەمەوبەرەوە دەستی پێکردنەوە و لە پێنج شوێنی "نیسکاوی، بریسوێ، باڵان و باغی خوارووی سەردەشت" ئەم ئاسەوارنە دۆزراونەتەوە کە تەمەنیان بۆ ٦هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
بە پێی لێکدانەوەی پسپۆڕانی شوێنەوارە کۆنەکان، ئەم شوێنەوارانە بۆ سەردەمی "نوێ بەردی" دەگەڕێنەوە و لەو سەردەمەدا مرۆڤ دەستی بە چاندن و کەوی کردنی ئاژەڵ کردووە و سەرەتای ئەم قۆناخەش بۆ ١٠هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
بەپێی هەواڵەکە، ، دەفری شەرابی سەردەمی نزیکەی ٤٥٠٠ ساڵ پێش زایین لە گردێکی شاری نەغەدەی پارێزگای ورمێ و چەند شوێنەوارێک لە "تەپۆڵکەی پێنج دەرە" و "ئاسیاو"ی نزیک شاری کرماشان و تەپۆڵکەی "عەلی کەش"ی پارێزگای ئیلام، لە شوێنەواری ئەم قۆناخە لە کوردستان.
پێشترێ لە تەپۆڵکەیەکی کۆنی سەردەشت شوێنەواری سەردەمی " هەزارەی دووهەم و یەکەمی بەر لە زایین" دۆزراونەتەوە.
Top