شێوەکاری کورد ماڵڤا ماڵئاوایی لە ژیان کرد

شێوەکاری کورد ماڵڤا ماڵئاوایی لە ژیان کرد
شێوەکاری ناوداری کورد، عومەر حەمدی ناسراو بە "ماڵڤا"، بەهۆی نەخۆشییەوە لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ماڵڤا دوێنێ یەکەشەممە، لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەکی درێژخایەنەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ڤییەنا گیانی لەدەستدا.
ماڵڤا لە ساڵی ١٩٥١ـدا لە گوندی تەل نایف سەر بە پارێزگای حسەکە لە دیاک بووە، لە منداڵییەوە وێنەی کێشاوە و هەر لە بواری هونەری شێوەکاریدا خوێندویەتی، لە ساڵی ١٩٧٨ رووی لە وڵاتی نەمسا کردووە و لەوێ نیشتەجێ بووە.
جگە لە بەرهەمە شێوەکارییەکانی لە بواری شیعر و رەخنەی هونەریدا کری کردووە و خاوەنی چەندین کتێبی چاپکراوە.
بەرهەم شێوەکارییەکانی ئەو شیوەکارە کوردە کە سەر بە خوتابخانەی تەعبیرین، لە زۆربەی پێشانگا و مۆزەخانە بەناوبانگەکانی جیهان نمایشکراون و بەرهەمی گرانبەهان.
Top