هونه‌رمه‌ندانی کورد خه‌ڵاته‌کانی جه‌ژنی ساڵانه‌ی موزیکی ئێرانیان به‌ده‌ستهێنا
له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی سێهه‌مین جه‌ژنی ساڵانه‌ی ماڵپه‌ڕی هه‌واڵ و لێکدانه‌وه‌ی موزیکی ئێمه بۆ ناساندنی باشترینه‌کانی موزیکی ساڵی پاری ئێران که له ته‌لاری وه‌حده‌ت له‌شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو، ئاوازدانەری و ژەنیاری ناوداری کورد کەیهان کەلهوڕ، خه‌ڵاتی ته‌ندیسی زێڕینی باشترین ئه‌لبومی موزیکی مۆدێرن، نه‌ته‌وه‌کان و کلاسیکی به‌هه‌ڵبژاردنی کارناسان بۆ ئه‌لبومی "لایه‌کانی تاریکی" پێبه‌خشرا.
هه‌روه‌ها له‌به‌شی باشترین ئه‌لبومی موزیکی هاوچه‌رخ، ره‌سه‌ن و کلاسیکی ئێرانی به‌هه‌ڵبژاردنی کارناسان ئه‌لبومی "تنۆکه‌کانی باران" به‌رهه‌می که‌یخوسره‌و پوورنازری، ته‌همورس و سۆهراب پوورنازری و به‌ده‌نگی عه‌لیڕه‌زا قوربانی هه‌ڵبژێردرا.
له به‌شی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌لبومی موزیکی تێکه‌ڵاو و ئه‌زموونیدا خه‌ڵاتی به‌رهه‌می هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵکی به هومایوون شه‌جه‌ریان و سۆهراب پوورنازری بۆ ئه‌لبومی "سووراوی خه‌ست" پێشکه‌ش کرا.
هه‌روه‌ها ئه‌لبومی "نه‌فریشته‌م، نه‌شه‌یتان" به‌رهه‌می ته‌همورس پوورنازری و به‌ده‌نگی هومایوون شه‌جه‌ریان به‌پێی به‌ڵگه‌ی ئاماری فرۆشی ماڵپه‌ڕی "بییپ تونز" وه‌کوو پڕفرۆش‌ترین ئه‌لبومی مه‌جازی هه‌ڵبژێردرا.
له‌به‌شی باشترین پارچه‌موزیکی تێکه‌ڵاو به‌سته‌ی "له‌گه‌ڵ من ئه‌ی پەیکەر" به‌رهه‌می سۆهراب پوورنازری خه‌ڵاتی ئه‌م به‌شه‌ی له‌روانگه‌ی کارناسانه‌وه به‌ده‌ستهێنا.
هه‌ڵبه‌ت هونه‌رمه‌ندانی کورد له‌چه‌ندین به‌شی دیکه‌شدا ناوزه‌دی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌کانی سێهه‌مین جه‌ژنی ساڵانه‌ی ماڵپه‌ڕی هه‌واڵ و لێکدانه‌وه‌ی "موزیکی ئێمه" بوون، له‌وانه؛ که‌یخوسره‌و و ته‌همورس پوورنازری بۆ ئه‌لبومی "تنۆکه‌کانی باران" ناوزه‌دی باشترین ئاوازدانه‌ری موزیکی ره‌سه‌ن و هاوچه‌رخ، سۆهراب پوورنازری بۆ ئه‌لبومی "سووراوی خه‌ست" ناوزه‌دی باشترین ئاوازدانه‌ری موزیکی تێکه‌ڵاو و ئه‌زموونی، ناسر ره‌زازی و زه‌که‌ریا یووسفی بۆ ئه‌لبومی "چیاوان" ناوزه‌دی باشترین ئه‌لبومی موزیکی ناوچه‌کان و مه‌قامی، عه‌لی ئه‌کبه‌ر مرادی و پێژمان حه‌دادی بۆ ئه‌لبومی "راز رود" واته‌رازی رووبار ناوزه‌دی باشترین ئه‌لبومی موزیکی ناوچه‌کان و مه‌قامی، عوسمان هه‌ورامی بۆ ئه‌لبومی "شارۆ" ناوزه‌دی باشترین ئه‌لبومی موزیکی ناوچه‌کان و مه‌قامی، ئه‌رده‌شیر کامکار بۆ ئه‌لبومی "دڵنیایی ونبوو" ناوزه‌دی باشترین ئه‌لبومی موزیکی.
ئه‌و جه‌ژنه ئه‌مساڵ به‌رێزگرتنی تایبه‌ت له‌پله‌و پایه‌ی هونه‌ریی هونەرمەندانی موزیکی وڵاتی ئێران هووشه‌نگ زه‌ریف، ژه‌نیاری تار و محه‌مه‌دڕه‌زا ده‌رویشی، ئاوازدانه‌ر و لێکۆڵه‌ری موزیکی ناوچه‌کانی ئێران به‌ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌و چالاکانی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری به‌ڕێوه‌چوو که محه‌مه‌دڕه‌زا ده‌رویشی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌لبومی موزیکی مه‌قامی و ناوچه‌یی بۆ ئه‌لبومی "هه‌ڵبه‌سته حەماسییه‌کان" پێبه‌خشرا.
له‌و جه‌ژنه‌دا ته‌ندیس گه‌لی زێڕین له به‌شه جۆراوجۆره‌کانی وه‌کوو ئه‌لبومی هه‌ڵبژارده‌ی
موزیک (له حه‌وت ژانردا)، ئاوازدانه‌ری هه‌ڵبژارده(پاپ، ره‌سه‌ن و تێکه‌ڵاو)، دابه‌شکاری موزیکی پۆپ، شاعیری شیعری به‌سته‌و گۆرانی، ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی موزیکی، به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنسێرت و هتد به هونه‌رمه‌ندانی ده‌ستنیشانکراو پێشکه‌شکرا بۆ ئه‌وه‌ی که له‌چالاکیی هونه‌ریی ئه‌وان له‌ساڵی رابردوودا قه‌درناسیی بکرێت.
سێهه‌مین جه‌ژنی ساڵانه‌ی موزیکی ئێمه‌به‌دروشمی "جه‌ژنی هاودڵیی چالاکانی موزیکی ئێران" و به‌ئامانجی قه‌درناسی و پێ‌زانین له‌یه‌ک ساڵ چالاکیی هونه‌رمه‌ندانی بواری موزیک ساز درا. ئه‌و رێوڕه‌سمه ک‌لتوورییه به‌پاڵپشتیی ماڵپه‌ڕی هه‌واڵ و لێکدانه‌وه‌ی "موسیقی ما" واته‌موزیکی ئێمه‌و به‌هاوبه‌شیی "بییپ تونز" به‌ڕێوه‌ده‌چێت که ده‌رهێنانی هونه‌رییه‌که‌ی هه‌ر وه‌ک دوو جه‌ژنی پێشوو له‌ئه‌ستۆی مه‌جید به‌رزگه‌ر بوو که له‌به‌شه جۆراوجۆره‌کانی داڕێژه‌که‌شدا چه‌ندین پارچه موزیک به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ پێشکه‌ش کرا.
هه‌موو ساڵێک رێژه‌یه‌کی 200 که‌سی له‌کارناسان،مامۆستایانی موزیک، ئه‌ستێره هونه‌رییه‌کان، چالاکانی هونه‌ری و هونه‌رمه‌ندانی بواری موزیک له‌به‌شه جیاوازه‌کاندا له‌وانه؛ موزیکی ره‌سه‌ن، موزیکی پۆپ، ژه‌نیاره‌کان، ئاوازدانه‌ره‌کان، دابه‌شکاری موزیک، گۆرانیبێژه‌کان، به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان، هۆزانڤانی به‌سته‌و گۆرانی، شاعیران، ئه‌ندازیاری ده‌نگ، رۆژنامه‌وانان، ره‌خنه‌گران و هتد له‌ڕاپرسیی گه‌وره‌ی ماڵپه‌ڕی هه‌واڵ و لێکدانه‌وه‌ی "موزیکی ئێمه" بۆ هه‌ڵبژاردنی باشترینه‌کانی موزیکی ساڵی رابردووی ئێرانبه‌پڕکردنه‌وه‌ی فۆرم و نامیلکه‌کانی تایبه‌ت به‌راپرسیی جه‌ژنی موزیکی ئێمه‌به‌شداریی ده‌که‌ن و ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و راپرسییه‌له‌چین و توێژه‌جۆربه‌جۆره‌کانی موزیک،هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌مه‌کان و هونه‌رمه‌ندانی شایسته‌ی رێزلێنان له‌به‌شه جۆراوجۆره‌کانی لێده‌که‌وێته‌وه.